تەمموز خوێناویترین مانگ بوو بۆ کەرکوکیەکان
📊 Anket ve istatistik
مانگی تەمموزی ئەمساڵ جگە لەگەرما پڕوکێنەکەی، دۆخێکی ئەمنی گەرم و ناهەمواریشی بەدوای خۆیدا هێنا، کە بوە مانگی قوربانی بۆ
کەرکوککەرکوکیەکان، تەنها لە25 رۆژی ئەم مانگەدا (واتە تا 25/7) زیاتر لە256 قوربانی هەبوە، 79 کوژراوو 177 بریندار.
ئا: سۆران کامەران
لەمبارەیەوە ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر لیستی تورکمانی نەجات حوسێن بەئاوێنەی راگەیاند زۆرجار گلەیی ئەوەمان لێدەکرێت، بەڵام لەماوەکانی رابردو ئێمە داوامان کرد لەئەنجومەن بۆ بانگێشتکردنی بەرپرسە ئەمنێکان و مناقشەمان کرد تا لیوا جەمال بەڕێوبەری پۆلیسی کەرکوک وتی، من بەرپرسیارێتی هەندێ لەتێکچونی دۆخەکە دەگرمە ئەستۆ و دەستلەکاردەکێشمەوە. بەڵام بۆ رۆژی دواتر بابەتەکان گۆڕا، وەک دەزانن ئەنجومەنی پارێزگا زۆربەی کورده و ئێمە داوای گۆڕانکاریمان کرد لەبەرپرسە ئەمنیەکان بەڵام بەداخەوە حیزبە سیاسیەکان رازی نەبون.
لەلایەکی دیکەوە ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی لەکەرکوک بەرپرسیارێتی رژانی خوێنی هاوڵاتیانی شارەکەی خستە ئەستۆی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی کەرکوک نەجمەدین کەریم و فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک لیوا جەمال تاهیر.
ساڵحی وتی پۆلیسی کەرکوک خاوەنی 15 هەزار پۆلیسە بەڵام نەبڵاوبونەتەوە و نەپلانیان هەیە.
لەبەرامبەردا ئەندامێکی کوردی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەحمەد عەسکەری بەئاوێنەی راگەیاند ئەم بارودۆخە سەرەتایە بۆ هاوینێکی گەرم کە ئەمە شەڕێکی تائیفیە، بەڵام رانەگەیەنراوە، ئەو وتی ئەگەر کردەوەکانی چەند رۆژی رابردو هەڵبسەنگێنی دەزانی بەچ شوێنێکدا دەڕوات و کێ کردویەتی بەرامبەر بەکێ.
وتیشی هەڵاتنی زیندانیانی تاجی و ئەبو غرێب هۆکارێکی دیکەی تێکچونی دۆخەکەن لەکەرکوک و شەڕەکە ئەمجارە رو لەشەڕی تائیفیە نەک ئیرهاب.
هەرچەندە لەم مانگەدا ساڵیادی هاتنەسەرکاری حیزبی بەعس بو لە عێراقدا و هەندێ لەچاودێران پێیانوایە ئەو کردەوانە دەستی بەعسێکانی تێدابێت بۆ نیشاندانی هێزی خۆیان، عەسکەری وتی کە کێشەکان لەبەغدا لەنێوان سوننه و شیعە دەبێت، رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر پارێزگاکانی دیکە بەگشتی و کەرکوکش بەتایبەتی، هەروەک چۆن ئەگەر ململانێ لەنێوان هەرێم و ناوەند هەبێت رەنگدانەوەی لەکەرکوک دەبێت، چونکە هەمو ئەوانە بەشیان هەیە لەکەرکوک
31-07-201331-07-2013 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!