لە حەوت مانگدا 48 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
📊 ئامار و راپرسی
لە ناوچەی مێرگەپان کرێکارێک گیانی لەدەستدەدات، بەمەش رێژەی ئەو کرێکارانەی لەماوەی ئەمساڵدا لەکاتی کارکردندا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 48 کرێکار.
رەحمان رەسول رەحیم بەرپرسی سەلامەتی شوێنی کار لە رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان - لقی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ 6-8 کرێکارێک لە شوێنی کارەکەی کەوتووەتە خوارەوەو گیانی لەدەستداوە، هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنی کار لەو جێگەیەی کاری تێداکردووە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 48 کرێکار لەکاتی کارکردندا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
PUKmedia سلێمانی - دانا حامید