چەمچەماڵ: لەسێ رۆژی جەژندا (1567) نەخۆش چارەسەرکراون
📊 احصائيات واستفتاءات
لەماوەی سێ رۆژی جەژندا لەچەمچەماڵ (11) روداوی هاتوچۆو پێنج حاڵەتی پێوەدانی دوپشک هەبوە، هەروەها (1567) نەخۆش چارەسەرکراون.
چەمچەماڵ، ئاوێنەنیوز: بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی چەمچەماڵ کە وێنەیەکی دراوەتە ئاوێنەنیوز، لەماوەی هەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا (8/8- 10-08-2013)، (1567) نەخۆش بەمەبەستی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی باسەڕه و مەڵبەندی (24) کاژێری چەرموو مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی تەکیەی کاکەمەندیان کردوە، سێ حاڵەتی سوتاوی لەنەخۆشخانەی باسەڕه و نۆ بریندار بەڕوداوی هاتوچۆ لەمەڵبەندی تەندروستی تەکیە چارەسەرکراون.
لەبەشێکی دیکەی ئامارەکەدا هاتوە، هەر لەوماوەیەدا (71) حاڵەتی بریندار گەیەنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو، کە (11)یان روداوی هاتوچۆو پێنجی تریان پێوەدانی دوپشک و دو حاڵەتی سوتاوی و حاڵەتێکی بریندار بەیارییە ئاگرینەکان هەبوە. لەسێەم رۆژی جەژنیشدا هیچ روداوێکی نەخوازراو وەکو ئۆتومبیل و پێکان بەگولە روینەداوە.
- 11-08-2013
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!