لەرۆژانی جەژندا 8 کەس لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە
📊 احصائيات واستفتاءات
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، رایدەگەیەنێت لەسێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا لەهەولێر وێڕای خنکانی مێردمنداڵێک لەزێی خەبات، حەوت هاوڵاتی بەهۆی روداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و 39 کەسی تریش برینداربون.
هەولێر، ئاوێنەنیوز: وتەبێژی فەرمی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، رائید کاروان عەبدولکەریم، ئەمڕۆ، یەکشەممە، ئاشکرایکرد، لەهەرسێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا 12 روداوی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای هەولێرو دەوروبەری بەهەموو قەزاو ناحیەکانەوە رویانداوه و بەهۆیانەوە حەوت هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 39 کەسیش برینداربون.
وتیشی "لەرۆژانی جەژندا جگە لەوەی کە سێ حاڵەتی دزیکردن هەبوە، دوو منداڵ بەهۆی کردنەوەی ئاگرەوە سوتاون و ئافرەتێکیش خۆی سوتاندوە، هەروەها سێ حاڵەتی شەڕکردن تۆمارکراوە لەگەڵ خنکانی مێردمنداڵێک لەزێی خەبات".
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەوەشی خستەڕو کە پلانە ئەمنییەکەیان زۆر سەرکەوتو بوە، چونکە ئەم جەژنە جیاواز لەجەژنەکانی پێشو تایبەتمەندیی خۆی هەبوو به و پێیەی زیاتر لە 40 هەزار ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان لەهەولێر نیشتەجێن، ئەمە جگە لەوەی بەهەزاران گەشتیار لەناوەڕاست و خواروی عێراقەوە بۆ بەسەربردنی پشوی جەژنی رەمەزان لەهەولێر بون.
لەشاری سلێمانی-یش بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتییە جیاجیاکانی شارەکە لەرۆژانی جەژندا سێ کەس بەهۆی روداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوه و پێنج حاڵەتی دزیکردنیش تۆمارکراوە. هاوکات 43 هەزار گەشتیار سەردانی هاوینەهەوارو شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانیان کردوه.
- 11-08-2013
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!