پۆلیسی سلێمانی ئاماری رووداوەکانی جەژن رادەگەیەنێت
📊 ئامار و راپرسی
خەندان – هۆگر کەمال
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئامارەکانی جەژنی رەمەزانی راگەیاند: "لە رۆژی عارفەوە تاوەکو دوای جەژن پێنج حاڵەتی دزیکردن لەماڵان لەناو شاری سلێمانی هەبووە، سێ حاڵەتیان ئاشکرا بووە و تۆمەتبارەکانیش دەستگیر کراون، کە چوار تۆمەتبارن".
وتیشی: "لەسەرەتای مانگی رەمەزانەوە تاوەکو ئەمڕۆ 125 تۆمەتبار کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە تۆمەتی جیا جیا دەستگیرکراون".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە جەژنی رەمەزاندا 13 حاڵەتی شەڕکردن تۆمارکراوە، کە سیانیان بە چەقۆ بووە و برینداری تێدا بووە، ئەمە جگەلەوەی پێنج حاڵەتی هەڕەشەلێکردنیش تۆمارکراوە.
سەرکەوت ئەحمەد، ئەوەشی خستەڕوو، له و سێ رۆژەی جەژندا دەست بەسەر 100 پارچە تەقەمەنی و 60 دەمانچەی موروی منداڵاندا گیراوە.
- 11-08-2013