خەندان – هۆگر کەمال
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئامارەکانی جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند: "لە ڕۆژی عارفەوە تاوەکو دوای جەژن پێنج حاڵەتی دزیکردن لەماڵان لەناو شاری سلێمانی هەبووە، سێ حاڵەتیان ئاشکرا بووە و تۆمەتبارەکانیش دەستگیر کراون، کە چوار تۆمەتبارن".
وتیشی: "لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە تاوەکو ئەمڕۆ 125 تۆمەتبار کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە تۆمەتی جیا جیا دەستگیرکراون".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە جەژنی ڕەمەزاندا 13 حاڵەتی شەڕکردن تۆمارکراوە، کە سیانیان بە چەقۆ بووە و برینداری تێدا بووە، ئەمە جگەلەوەی پێنج حاڵەتی هەڕەشەلێکردنیش تۆمارکراوە.
سەرکەوت ئەحمەد، ئەوەشی خستەڕوو، له و سێ ڕۆژەی جەژندا دەست بەسەر 100 پارچە تەقەمەنی و 60 دەمانچەی موروی منداڵاندا گیراوە.
- 11-08-2013
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 7,911 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!