کۆیە، جەژنی لە ئەمساڵدا کەمترین رووداو روویانداوە
📊 ئامار و راپرسی
جەژنی ئەمساڵی رەمەزان پاکترین جەژن بووە لەکۆیە و کەمترین رووداو روویانداوە تەنیا یەک منداڵ بەرووداوی ئۆتۆمبیل گیان لەدەست دەدات وچوار ئافرەتیش بریندار دەبن ئەو ئامارەش بەبەراورد بەساڵانی رابردوو رێژەیەکی زۆر کەم روداو رویانداوە.
لەلای خۆشیەوە، ئیبراهیم مەناف بەرێوبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەکۆیە بە(خەندان)ی راگەیاند:"ئەم جەژنەپاکترین جەژنە لە چاو ساڵانی رابردوو هیچ روداوێکی نەخوازراو روویان نەداوە و کەسیش بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دەستگیر نەکراوە".
بەرێوبەری پۆلیسی کۆیەش عەقید شوکروڵا بە(خەندان) راگەیاندووە:"بۆجەژنی ئەمساڵ پلانێکی تۆکمەمان دانابوو بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و سەرجەم هێزەکانمان بەشه و و بەرۆژ خزمەتی هاوڵاتیانیان دەکرد".
لەدرێژەی قسەکانیدا بەرێوبەری پۆلیسی کۆیە وتیشی:بەهاوکاری دەزگا ئەمنیەکان و هۆشیاربونەوەی هاوڵاتیان کەمترین رووداو رویان داوە.
بەرێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە شۆرش کاکە بە(خەندان)ی راگەیاند:سوپاس بۆخودا لەم جەژنەدا روداوی هاتوچۆ زۆر کەم رویانداوە. تەنیا لە سێیەم رۆژی جەژن ئۆتۆمبیلێک لە رێگای تەق تەق-کۆیە وەرگەرا چوار ئافرەت بریندار دەبن و مندالێکی تەمەن دوو سالان دەمرێت کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
- 11-08-2013