ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتییاریەکانی کۆیە
📊 احصائيات واستفتاءات
خەندان- دانا جلال
بەپێی ئامارێک کە لە شوێنە گەشتیاریەکانی سنوری شارۆچکەی کۆیە وەرگیراوە تەنها لەم سێ رۆژەی جەژندا زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار رویان لە شوێنە گەشتیاریەکانی سنوری شاری کۆیە کردووە.
شاری کۆیەش چەند جێگایەکی هەیە بۆ ئاسودەبونی گەشتیاران و بەسەربردنی کاتێکی خۆش
جێگاکانیش بریتین لە: هاوینەهەواری کۆسار لەسەر چیای هەیبەت سوڵتان،پارکی مەڕبێنە قەدیشە، هاوینەهەواری چنارۆک، پارکی گەشتیاری سایە لە تەق تەق، کەپرە گەشتیاریەکانی کڵێسەوبۆگد.
ماوەیەکە کۆیە لەڕووی گەشتیاریەوە گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت ئەم ڕێژەیەش لەچاو ساڵانی رابردوو زۆر زیادی کردوە خەڵکیکی زۆر بۆ شوێنە گەشتیاریەکان ڕووی تێدەکەن
- 11-08-2013
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!