خەندان- دانا جلال
بەپێی ئامارێک کە لە شوێنە گەشتیاریەکانی سنوری شارۆچکەی کۆیە وەرگیراوە تەنها لەم سێ ڕۆژەی جەژندا زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار ڕویان لە شوێنە گەشتیاریەکانی سنوری شاری کۆیە کردووە.
شاری کۆیەش چەند جێگایەکی هەیە بۆ ئاسودەبونی گەشتیاران و بەسەربردنی کاتێکی خۆش
جێگاکانیش بریتین لە: هاوینەهەواری کۆسار لەسەر چیای هەیبەت سوڵتان،پارکی مەڕبێنە قەدیشە، هاوینەهەواری چنارۆک، پارکی گەشتیاری سایە لە تەق تەق، کەپرە گەشتیاریەکانی کڵێسەوبۆگد.
ماوەیەکە کۆیە لەڕووی گەشتیاریەوە گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت ئەم ڕێژەیەش لەچاو ساڵانی ڕابردوو زۆر زیادی کردوە خەڵکیکی زۆر بۆ شوێنە گەشتیاریەکان ڕووی تێدەکەن
- 11-08-2013
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 17,649