لە ڕۆژانی جەژندا نزیکەی 20 هەزار گەشتیار لە دەروازەی سنوری پەروێزخان و بازگەکانی نزیک لە ناوچەکانی ناوڕاستی عێراقەوە هاتونەتەگەرمیان.
ئاودێر محەمەد، گەرمیان: بەڕێوەبەری گشتی گەشتو گوزاری گەرمیان، پشتیوان عەبدولکەریم، ئەمڕۆ(یەک شەممە) بە ئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، لەماوەی ڕۆژانی جەژندا 19 هەزار و 500گەشتیار سەردانی ناوچەی گەرمیانیان کردوە.
ئاشکراشیکرد زۆرینەی گەشتیاران بەنەتەوە عەرەب بوون و تەنها 800گەشتیار له و ژمارەیە لە ئێران و لە ڕێگای مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخانەوە هاتبوون.
بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی گشتی کەلار لە ڕۆژانی جەژندا798 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی گشتی کەلاریان کردوە یەک حاڵەتی کەوتنەوە خوارەوە لە سەربان، یەک حاڵەتی پێوەدانی مار،دوو حاڵەتی سوتاویش تۆمار کراوە.
لەلایەکی ترەوە کارزان مەجید بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بۆ ئاوێنەنیوز ئاشکرایکرد لە جەژندا دوو حاڵەتی ڕوداوی ئۆتۆمبیل هەبووە و برینداربوونی دووکەسی لێکەوتۆتەوە.
- 11-08-2013
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,519 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!