- لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، دەمەقاڵە لەنێوان پەرلەمانتارە کوردەکان و پەرلەمانتارە عەرەب و تورکمانەکان دروست دەبێت.
- بەهۆی جێگرکردنی مادەیەکی تایبەت بەشاری کەرکووک لەپرۆژە یاسای هەموارکراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوێنەرانی کورد لەکۆبونەوەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق کشانەوە.
- لەناوبردنی چەکە کیمیاییەکانی سوریا دەستیپێکرد.
- سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری دا لە 10-10-2013 پلینیۆم ساز بکات. هاوکات ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاری دا لە ڕۆژی 31-01-2014ی کۆنگرە ببەستێت.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,008 kertaa