📊 بابەت 374,086 | وێنە 58,955 | پەڕتووک PDF 10,973 | فایلی پەیوەندیدار 42,401 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,583
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 04-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 مستەفا زەڵمی
• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری هەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لە سەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا عێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المناڤرە، المنطق، البلاغة، ریاضیات، الفلکیات)ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆ
📝 ڕاگەیاندنێک لەبارەی ئیختتاف وگیان لەدەستدانی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ئەندامی کۆمیەتی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ڕاگەیاندنێک لەبارەی ئیختتاف وگیان لەدەستدانی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی
📝 بەڵگەنامەکان


ئەم کۆستە هەرگیز شوێنی پڕنابێتەوە!

ڕاگەیاندنێک لەبارەی ئیختتاف وگیان لەدەستدانی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ئەندامی کۆمیەتی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.

دوێنێ کاتژمێر شەش ونیوی ئێوارە، هاوڕی ئازاد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق وئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لەکاتی گەڕانەوەیدا، لەشاری کەرکوکەوە بۆ سلێمانی، لەلایەن گروپێکی تاوانباری تیرۆریستیەوە، دەفڕینرێ وپاشان دەیکوژن وئاگر لەسەیارەکەی بەردەدەن.

هاوڕێ ئازاد لە شاری ڕانیە لەساڵی 1971لەدایک بووە ولەسەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە وەک ئەندامێکی "ڕێکخراوی ڕەوتی کۆمۆنیست" لەڕانیە دەستی بەچالاکی سیاسی کردووە ولەیەکەمین ڕۆژەکانی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی کڕیکاری عێراقەوە، ساڵی 1993، بووتە ئەندام وسەرەتای دەورەیەکی پڕ لەهەڵسورانی سیاسی وکۆمۆنیستی لەڕیزەکانی حزبدا دەست پێکردوە وچەندین ئەرک وبەرپرسیارێتی جیاوازی لەئەستۆگرتووە، لەوانە بەرپرسی کۆمیتەی رانیە وئەندامێتی لەکۆمیتەی رابەرایەتی ڕێکخراوی کوردستان وئەندام لەکۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقدا. هەروەها هاوڕێ ئازاد لە پێکهاتنی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستاندا ساڵی 2008وەک ئەندامێکی دامەزرێنەربەشداربووە ولەیەکەمین پلنۆمدا بەئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە.

هاوڕی ئازاد ئەحمەد کەسایەتیەکی ناسراو وکۆمۆنیستێکی جەسوری ڕێگای خەباتی راوەستانەوە بووە بەدژی دەسەلاتی کۆنەپەرستانەی ئەحزابی قەومیو ئیسلامی لەکوردستانو لەم ڕیگایەشدا ڕیخەری چەندین مەیدانی سیاسی و جەماوەری بووە. وەلەسەر ئاستی عێراقیش هاوڕی ئازاد لەژیانی سیاسیدا بەرپرسیارێتی جۆراوجۆری ڕیکخراوەیی وسیاسی لەئەستۆگرتووە و بەوپەڕی دڵسۆزیەوە لەبردنەپێشەوەی ئەرکەکانیدا تێکۆشاوە.

هاوڕی ئازاد ئەحمەد، نمونەیەکی ڕاستەقینە وخەباتگێڕێکی کۆمۆنیست وکەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی ناسراو وخۆشەویستی جەماوەریبووە. هاوڕی ئازاد بەهەق هەستێکی پڕلەگەشبینی کۆمۆنیستی وئینساندۆستی بووە، بەدڵسۆزیو قوربانیدانەکانی لەجوڵانەوەی کۆمۆنیستی وحزبەکانیدا جێگایەکی گەورەی هەبوو. بەلەدەستدانی ئەو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لەعێراق وکوردستان وحزبەکانی خەسارەتێکی گەورەی لێکەوت ویەکێک لەسیما سیاسیو ناسراوەکانی لەدەستدا. مەرگی هاوڕی ئازاد بۆشاییەکی هەرگیز پڕنەکراوەیە بۆ بزوتەنوەکەمان.

لەم کارەساتەدا هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق وکوردستان هاوبەشی خەمی خۆیان دەردەبڕن بۆ هاوڕی ساکار سەعیدی هاوسەری ومناڵەکانی(ژیلاو ئارین) وخێزان و کەسوکار ودۆستان وئەندامانی حزب و چینی کرێکار وئازادیخوازان ویەکسانی خوازان. هاوکات هەردوو حزب سوربونی خۆیان لەبردنە پێشەوەی ڕیبازیک ڕادەگەیەنن کەئەو بۆی تێکۆشاو لەپێناویدا گێانی سپارد.



نەمری وسەربەرزی بۆ یادی هاوڕی ئازاد!

بژی ئازادی و یەکسانی !



حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

31-10-2013

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 31-10-2013
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
81%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 31 2013 9:26PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 8 2017 11:38AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,319 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ڕاگەیاندنێک لەبارەی ئیختتاف وگیان لەدەستدانی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️31-10-2013
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئازاد ئەحمەد - ئازادە سوور
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574