چالاکوانێک: تەنها لەم مانگەدا 4 دەستدریژی سێکسی لە جەلەولا تۆمارکراوە
📊 ئامار و راپرسی
لەم مانگەدا چوار دەسترێژی سێکسی بۆ سەر کچانی خوار 18 ساڵ لە ناحیەی
جەلەولاجەلەولای سەر بە
خانەقینخانەقین تۆمارکراوە.
ئاودێرمحەمەد، ئاوێنەنیوز: لەوبارەیەوە، ئەمیر عەلی، چالاکوانی مەدەنی لە لیژنەی ئاشتی و هیوا- ئەنانا (کە رێکخراوێکی ناحکومی ناوچەی خانەقینە) تایبەت بە ئاوێنەنیوزی راگەیاند، لەم مانگەدا چوار دەسترێژی سێکسی بە زۆر کراوەتەسەر 4 کچی تەمەن خوار 18 ساڵ لە ناحیەی جەلەولای سەر بە خانەقین.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە ئاوێنەنیوزی راگەیاند، دوورنیە پەردی کچێتی یەکێک لە کچەکان بەزۆر دڕێنرابێت، ئێستا بۆ پشکنین کچەکە براوەتەبەغدا.
لە لایەکی ترەوە بەرپرسی کۆمیتەی ناحیەی جەلەولای حزبی شیوعی کوردستان، رەشید ئببراهیم، وتیی بۆدژایەتیکردنی ئەو دەستدرێژیانە ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتیان بڵاوکردوە.
06-11-201306-11-2013