رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی هەرێمی کوردستان
📊 ئامار و راپرسی
لە 24 کاتژمێری رابردوودا شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکات، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سلێمانی بووە.
سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان بە خەندانی راگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردوو زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سنوری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی پێشبینیەکان لە دوو رۆژی داهاتوو ئەگەری بارانبارین دەکرێت بەڵام لەکاتی ئێستا هیچ پێشبینیەک بۆ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان ناکرێت..
وتیشی : رێژەی بارانبارینیش بەمجۆرە تۆمارکراوە هەولێر 0.4 ملم - پیرمام 2.3ملم - قەزای سۆران 5ملم - سلێمانی 10ملم - چەمچەماڵ 0.1 ملم - کەلار 0.2 ملم - مەیدان 0.2 - دهۆک 0.1 ملم - زاخۆ 2ملم - ئاکرێ 1ملم - بامڕنیچ 1.8ملم - خانەقیین 3.1ملم تۆمارکراوە.
سەبارەت بە پێشبینیەکان بۆ 24کاتژمێری داهاتوو سەرچاوەکەی کەشناسی هەرێمی کوردستان وتی: بەهۆی نزمەپاڵپەستۆیەک کە لە دەریای سورەوە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە بۆ 24سەعاتی داهااتوو ئەگەری بارانبارین دەکرێت، لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە، ئەو کاریگەریە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
- 08-11-2013