کۆبونەوەی ئامادەکاری بۆ دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی کاتی لەرۆژئاوای کوردستان
- لەکۆبونەوەی ئامادەکاری بۆ دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی کاتی لەرۆژئاوای کوردستان کە بەبەشداری پێکهاتەکانی، کورد، عەرەب، چیچان و کریستیان، سازکرا، پاش گفتوگۆیەکی سێ رۆژە، ئەمڕۆ، بەڕێوەبەری کاتی رۆژئاوای کوردستان راگەیەندرا و بەپێی ناوەرۆکەکەی رۆژئاوای کوردستان لەسێ کانتۆن -هەرێمی خۆبەڕێوەبەر- پێکدێت کە ئەم بەڕێوەبەرایەتییانە ئامادەکاری یاسایی بۆ هەڵبژاردن دەکەن.
- ژمارەیەکی زۆر خوێندکاری پۆلەکانی (10 و 11 و 12) لە کەلار خۆپیشانیان کرد و چوونە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە و جێبەجێکردنی چەند داواکارییەک.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان