Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 تەڵاق و لێکجیابوونەوە لە باشووری کوردستان، شاری هەولێر بە نموونە
سەرباز سیامەند
2018
📕 تەڵاق و لێکجیابوونەوە لە باشووری کوردستان، شاری هەولێر بە نموونە
💬 گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
[1]گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
گڕ، زمانەی گەرمییە چ لەئاگر بێت یان لە جۆش وخرۆشی مرۆڤەوە بێت، کۆمەڵێک کوڕوکاڵ و کیژوکچۆڵە لە زەماوەندی بەیەکگەیاندنی بوک و زاوا، زۆر بەگوڕوتینەوە و پڕجۆش و خرۆشەوە هە
💬 گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
💬 بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە
بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە.
ئاودێری دێمەکاران خوایە، گەنمی زەوی پشتئاو بە بارانێ ئاو دەدرێت و زەوی بەرئاویش بە کارێز و جۆگە و ئەستێرە و بیران ئاو دەدرێت، چ باران و چ ئاودێرییەک
💬 بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە
💬 چارەی خواستنێ دانە
چارەی خواستنێ دانە
چارە، چارەسەرکردنی بابەتێکە، خواستن واتە داخوازیکردن بۆ شتێک یان کەسێک، دان، پێدانە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەی ئیدیۆمەکە وەکو مەبەستیش گوزارشتە بۆ خوازبێنی کیژوکاڵ و یان شت ومەکی ناوم
💬 چارەی خواستنێ دانە
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
نووسینی: پیر لوقمان[1]
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
لە10-02- 1970دا، بەهەوڵ و هیممەتی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نوسەرانی کورد، مۆڵەتی رەسمی کارکردنی ئەو رێکخراوە لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق وەرگیراوە، لەو کاتەوە هاتە مەیدانی کارو خزمەتی ئەدەبی و
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
نووسینی: بورهان شێخ ڕەوف[1]
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
📕 تێنسی سەرمێز
ئامادەکردنی: عومەر عەلی
📕 تێنسی سەرمێز
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژانامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردن و هێرش و سوکایەتی بۆ سەر پۆلێک رۆژنامەنوسی کورد لە شاری کەرکوک
لەگەڵ ئەوەی لەم ساڵدا سەندیکای رۆژنامەنوسانی
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
لەکاتێکدا کەهەرێمەکەمان بە بارودۆخێکی هەستیاردا گوزەردەکات و هاوڵاتیان نائارام و گرفتاری چەندین قەیرانن و لەبەردەم چەندین هەڕەشەو مەترسی دەرکی وناخۆیی دان. راگەیاندنیش بەهۆی تێکەڵ بوونی لەگەڵ ململانێک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
بەرواری 22/9/2020 لەبنکەی پۆلیسی ئەزمڕ لەشاری سلێمانی ڕۆژنامەنوس (بەهرۆز جەعفەر) ئەندامی لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بەتۆمەتی بابەتێکی ناوزڕاندن دەستگیردەکرێت و بۆماوەی یەک هەفتە دەستب
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی، ساڵی 1924 لە گوندی تاوێرە لەدایک بوەو لەساڵی 2005 بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، خاوەنی 13 کوروکچ بوە کە 12 یان لە ژیاندا ماون، . باپیری کە بە حەمەی خەسرەو ناسراوە لەتیرەی جاڤی م
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'[1]
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
ئەمڕۆ بەرواری 17/10/2020 لەکاتی روماڵ کردنی ئەو روداوەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیان دەسوتاند لەشاری بەغداد، تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی روداو کە پێکهاتوون لە ‘هەڵکەوت عەزیز
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
💬 وەک زیوانی تاڵە
وەک زیوانی تاڵە
زیوان، ڕوەکێکی زستانییە لەگەڵ دەغل و دان گەشە دەکات ولەپوشپەڕدا تۆوێکی مەیلە و زەردی بۆرباوی شێوەی نزیک لە جۆ و گەنمە، لەدێرزەمانەوە لەگەڵ گەنم و جۆ دەڕوێت و بەئاستەم وەک گژوگیا و قەر
💬 وەک زیوانی تاڵە
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کاوکۆتی دوای خلەوخەرمان و مانگی خەرمانان بەشەغرە و ڕەشکەی دەگوازرێتەوە و لەکادینان دادەکرێت بۆ وەرزی زستان و ساردوسۆڵە و بەفرانبار و ڕێبەندان دەدرێتەوە پاتاڵی وەک مەڕوم
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
گاڵ، ڕووەکێکە تۆوەکەی هاوشێوەی تۆی پەمۆ-لۆکەیە، کەسێک زۆر شارەزاش بێت خراپ دەتوانێت لێکیان جیابکاتەوە، گاڵ ناوێکی کۆنە و ئێستا پێی دەوترێت(هەرزان و گڵێنە) بۆ ئالیکی ئاژەلان سودی
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
ئەکتەر و ئەندامی کارای تیپی نواندنی سلێمانی.
ئارارات مەجید، ژینگە دۆست و خەمخۆری ژینگە و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، سەعات 2ی شەوی 24-10-2020 بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
📕 باڵندەکانی قەرەداغ
ئامادەکردنی: بورهان مەجید ناسراو بە کۆرش ئارارات
پەرتوکی باڵندەکانی قەرەداغ، ئەم رێبەرە بەرهەمی سێ ساڵ کاری مەیدانیە لە ناوچەی قەرەداغ کە یەکێک بوو لە پرۆژەکانی دامەزراوەی رووەکی کوردستان. شایانی باس
📕 باڵندەکانی قەرەداغ
📝 راگەیێندراوی ژمارە 240ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،
ژمارەی تووشبووە دەستنیشانکراوەکان لە هەرێمی کوردستان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:
هەولێر: 461 تووشبوو
دهۆک: 425 تووشبوو
سلێمانی: 148 تووشبوو
هەڵەبجە: 19 تووشبوو
20 تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدە
📝 راگەیێندراوی ژمارە 240ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح دیلان
👫 کەسایەتییەکان
فازیل شەفیق
👫 کەسایەتییەکان
ئەرکان شەریف
👫 کەسایەتییەکان
شەیما
👫 کەسایەتییەکان
زەریفەستان ئە حمەد بەدیع مە...
📝 بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەبارەت بە شەپۆڵی لەسێدارەدان لە ئێران | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەبارەت بە شەپۆڵی لەسێدارەدان لە ئێران
📝 بەڵگەنامەکان

رژێمی کۆنەپەرست و دژی بەشەری جمهوری ئیسلامی ئێران، بەدوای هاتنەسەرکاری حەسەن رۆحانی، کە بە پیاوی ریفۆرمیستی رژێمی ئیسلامی ناودەبرێت، دەستی داوتە حەملەیەکی بەربڵاوی لەسێدارەدانی نەیاران و هەڵسوڕاوانی سیاسی. بەم دواییانە زیاتر لە 300 کەسی لەسێدارەداوەو ژمارەیەکی زیاتریش چاوەروانی سزای لەسێدارەدان دەکەن و لەپشتی دەرگای پۆڵاینی زیندانەکاندا راگیراون.
ئەم شەپۆلی لەسێدارەدانە لە کاتێکدایە کە حەسەن روحانی- سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئێران- بەڵێنی گۆرانکاری و چاکسازی و میانەرەوی بە خەڵکی ئێران دابوو، تا لەو ڕیگایەوە رای گشتی فریو بدات، کەچی بەرچاوترین دیاری ئەم سەرکردە کۆنەپەرستەی دەوڵەتی ئیسلامی و خزمەتکاری سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری لە ئێران، وەرێخستنی شەپۆلی لە سێدارەدانی هەڵسوراوانی سیاسی و نەیارانی سیاسیی دەسەڵاتی رەشی بۆرژوا- ئیسلامی بوو لە ئێراندا.
ئەمریکاو رۆژاوا کە مەرجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی خۆیان لەگەڵ ئێراندا دەبەستەوە بە مەسەلەی باشکردنی رەوشی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە، دوای هەڵبژاردنی رۆحانی، کە بڕیارە چرای سەوزی بۆ دەستپێکردنی پرۆسەکە داگیرساندبێت، ئیتر بایەخێکی نامێنێت. بیدەنگبوونیان لە ئاست تاوانی لە سێدارەدانی رۆژانەو سەرکوتی بێپەردەی هەمەلایەنەی ماف و ئازادیەکانی خەڵک ئەو راستیە دەسەلمێنێ کە ململانێی چەندین دەیەی نێوان ئەمریکاو رۆژاوا لەگەڵ ئێران و دۆسیەی ئاسایکردنەوەی ململانێی نێوانیشیان هیچ پەیوەندیەکی بە مافەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و سەرجەم هاوڵاتیانی ئێرانەوە نیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان کە خۆشخزمەتی بە رژێمی ئێران تایبەتمەندیەکی ئاشکرایەتی، بە وەستانەوەی بەرووی خۆپیشاندانی نارەزایەتی دژی تاوانەکانی رژێمی ئیسلامی ئێران و راوەدونانی هەڵسوراوان و چالاکوانانی سیاسی بەبیانوی توندو تیژی نواندن بەرامبەر سەفارەتخانەی ئێران لە هەولێر، جارێکی تر ئەو راستیە نیشان دەداتەوە، کە ئامادەن بۆ پاراستنی دەسەڵاتیان، خەڵکی توڕەو نارازی بە سزای لەسێدارەدان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە، سەرکوت و زیندانی بکەن، کەچی لەبەرامبەر لەسێدارەدانی نەیارانی سیاسی ئەو رژێمەدا بێدەنگ دەبن و لە هەولێردا دەبنە پاسەوانی سەفارەتخانەو بنکەو بارەگاکانیان.
جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!
لایەنگرانی مافەکانی ئینسان و نەیارانی سزای لەسێدارەدان!
شەپۆلی لەسێدارەدان و سەندنەوەی بە ئەنقەستی ژیان لە هەڵسوراوان و نەیارانی سیاسی و ئازادیخوازان لەلایەن دەسەڵات و جەلادانی ئازادی لە ئێرانەوە، کردەوەیەکی قێزەونی نامۆ بە بەشەریەتی ئەم سەردەمەیە. رژێمی ئیسلامی ئێران بەو تاوانەی ئەو راستیە نیشان دەدات، کە ئەم دەسەڵاتە بە بێ سەرکوت و کوشتار ناتوانێ درێژە بە تەمەنی نەگریسی بدات. بێدەنگەکردنی ئەمریکاو رۆژاوا بەرامبەر بەم ئینسان کوژیە ئەو راستیە ئاشکرا دەکات کە ئامادەن لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوریەکانیاندا، شانۆی کوشتاری کلور کلور ئینسان ببینن و تەماشاچی بن. گرتن و زیندانیکردنی خۆپیشاندەرانی دژی رژێمی ئێران ئەو راستیە نیشان دەدات کە دەسەڵاتی هەرێم لەجیاتی وەستانی لە پاڵ خواستی ئازادی و ئینسانیدا، لە ریزی سەرکوتی رژێمی ئیسلامی ئێران و سەرکوتی سیاسیدا وەستاوە. پێویستە ئەم سێ کوچکەی ئەمریکاو رۆژاوا- دەسەڵاتی رژێمی ئیسلامی ئێران- و دەسەڵاتدارانی هەرێم، بەرەو رووی شەپۆڵێک لە نارەزایەتی ئێمەو ئینسانیەتی ئازادیخواز لەسەرتاسەری دنیادا بێتەوە. ئەگەر دەسەڵاتە سەرکوتگەر و دژی ئازادیەکان، پێویستیان بەوەیە لە پاڵ یەکتریدا بوەستن، ئەوا پێویستە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و دەنگی رەسای دنیای شارستانی، لەپاڵ بزوتنەوەی نارەزایەتی دژی سەرکوت و سێدارە لە ئێراندا، بوەستن و ئەم کۆمەڵکوژیەی مرۆڤ راگرن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لە کاتێکدا بەتوندی ئیدانەی ئەم ئینسانکوژیە دەکات، هاوکات لەپاڵ بزوتنەوەی ئازادیخوازی و ئینساندۆستی خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و دنیا لە دژی سەرکوت و ئیعدامی ئەو رژێمە هارە رادەوەستێت. لە ریزی پێشەوەی جەماوەری ئازادیخوازی کوردستانیشدا دەبێت بۆ وەستانەوە بەرامبەر بە سیاسەتی خۆشخزمەتی حکومەتی هەرێم بە دەسەڵاتی رژێمی درندەی ئیسلامی ئێران و خوازیاری هەڵپێچانی کۆنسوڵخانەکانی ئەم رژێمە هارەیە لە کوردستاندا.
نا بۆ سزای لەسێدارەدان، بژی ئازادی هەڵسورانی سیاسی!
مەرگ بۆ جمهوری مەرگ و سێدارە لە ئێران!
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
12-11-2013
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاماری لە سێدارەدانی کورد لە ئيران ساڵی 2019
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-11-2013
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-11-2013
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
81%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 13 2013 2:00PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 7 2017 10:52PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,414 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تەڵاق و لێکجیابوونەوە ...
  🕮 ناڕێکییەکانی داگیربوون
  🕮 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەل...
  🕮 دەرو دراوسێی کوردستان
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 29-10-2020
  🗓️ 28-10-2020
  🗓️ 27-10-2020
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد ساڵح دیلان
کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا ساڵحی کوڕی مەلا قادرە. ساڵی 1927 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. سەرەتا لە مزگەوتی بابەعەلی خراوەتە بەر خوێندنو دواتر لە قوتابخانەی خالدییە قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووەو درێژەداوە بەخوێندنو تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندووە. ساڵی 1947 لە فەرمانگەی تووتن دامەزراوە.
لە تەمەنی بیست و یەک ساڵیدا شیعری بڵاوکردۆتەوەو لە دوای گۆران بەسەرتۆپی نەوەیەکی نوێی شیعری کوردی لەقەڵەمدەدرێت. ئەم شاعیرە خۆی و بەرهەمە ئەدەبییەکەی تەرخانکرد بۆ خزمەتکردنی کێشەی گەلەکەیو دژایەتیکردنی
محەمەد ساڵح دیلان
فازیل شەفیق
لە ساڵی 1950 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە تەمەنی لاوێتییەوە وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و دڵسۆز بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و هاوسەنگەری پێشمەرگەی گیانپاک (عومەر ساڵح مەنسوور) بووە. لە شۆڕشی نوێشدا یەکێک بووە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکان و ماوەیەکی زۆریش لەگەڵ شەهید ئارام (شاسوار جەلال)دا بووە لە ناوچەی قەراخ. لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی 20ەوە روویکردووەتە یەمەن، لوبنان، بولگاریا و پاشانیش چووەتە هۆڵندا.
لە بەرەبەیانی رۆژی 28-10-2004 لە نەخۆشخانەی سلۆتەرفارت شاری ئامستەردام لە هۆڵندا بەنەخۆشیی شێرپ
فازیل شەفیق
ئەرکان شەریف
کامێرامانی کوردستان تی ڤی بوو، شەوی 29-10-2017 لە باشووری کەرکوک بە چەقۆ تیرۆرکرا.
ئەرکان شەریف تەمەنی 54 ساڵ بوو و خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە‌ و لە ساڵی 2004ەوە وەک کامێرامانی کەناڵی کوردستان تیڤی لە کەرکوک کاری کردووە.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
ئەرکان شەریف
شەیما
تەمەنی 17 ساڵ بوو، رۆژی 30-10-2018 لەلایەن برایەکییەوە بە حەوت فیشەک لەسەر بەکارهێنانی مۆبایل دەکوژرێت. رۆژی 19-11-2018 پۆلیسی هەولێر برا ژنکوژەکە دەستگیر دەکات.
شەیما
زەریفەستان ئە حمەد بەدیع مەحەمەد سورچی (دایکە زەریفەستان)
زەریفەستان ئەحمەد بەدیع مەحەمەد سورچی، ناسراو بە دایکە زەریفەستان، ساڵی 1952 لە گوندی گەویڵان لە دایکبووە. خاوەنی دوو خووشکە بەناوی خەدیجە و ئەسمین. زەریفەستان خوێندنی سەرەتای تەواو کردووە و دواتر وازی لە خویندن داوە، بەڵام یارمەتی هەزاران قوتای کەم دەرامەت و هەژاری داوە بۆ تەواوکردنی خوێندن. دایکە زەریفەستان دوای کۆچی باوکی لە ساڵی 1971 کاروباری عەشیرەتی سوورچی لە ئەستۆ گرتووە کە یەکێکە لە عەشیرەتە گەورە و ناودارەکانی کوردستان.هەروەها رابەری هەزاران مورید و مەنسوبی تەریقەی نەقشبەندییە لە سۆران
زەریفەستان ئە حمەد بەدیع مەحەمەد سورچی (دایکە زەریفەستان)

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,141 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574