خەندان هۆگر کەمال
دوای ئەوەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن بازگەی بانی مەقان و بازگەکانی دیکەی دەوروبەری شاری #سلێمانی# دەستبەسەر زیاتر لە سێ تەن دەرمان و مادەی هۆشبەری ساختەدا گیرا، ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن وەزارەتی تەندرووستییەوە لەناوبران.
د. دڵشاد محەمەد، نوێنەری وەزیری تەندرووستی لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن بازگەکانی دەوروبەری شاری سلێمانی و ڕێگە قاچاغەکانەوە، دەستگیرا بەسەر زیاتر لە سێ تەن دەرمان و مادەی هۆشبەر کە بە شامپۆ ڕووپۆشکرابوون، ئەمڕۆش بە بڕیاری وەزیری تەندرووستی لە ناوبران.
وتیشی: دەرمانەکان لە دەرزی و حەپ و شروب پێکهاتبوون کە بە شامپۆ ڕوپۆشکرابوون، لە ناوەڕاست و باشووری ئێراقەوە هێنرابوون، بۆ ئەوەی لە شاری سلێمانی و دەوربەری ساغبکرێتەوە.
نوێنەرەکەی وەزیری تەندرووستی حکومەتی هەرێم لە شاری سلێمانی، باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئەو دەرمانانە بەکاربهێنرایە کارەساتی لە شاری سلێمانی و دەوروبەری درووست دەکرد. [1]
#13-11-2013#