بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شوێنەوارنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 30-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📆24-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅30 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,754) پەڕتووک||
✌️ ڕێبوار مەحمود
لە 01-07-1963 لە سلێمانی لە دایکبووە لە رێکەوتی 29-03-1991 لە چیمەن شەهید بووە
✌️ ڕێبوار مەحمود
🏷️ پۆل: شەهیدان
ڕێبوار مەحمود
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ناسیح تۆماری
قارەمانێکی وون، مەلا ناسیح تۆماری سەربازێکی وونی رێبازی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری خوالێخۆشبوو(ناسح مەجید فەقێ ئۆمەر)ە، ناسراو بە(مەلا ناسیح تۆماری)ساڵی(1942)لە گوندی(تۆمار)ی ناحیەی(شوان)ی پارێزگای کەرکوک لە خانەوادەیەکی زەحمەتکێشی کورد هاتۆتە ژیانەوە.
لەمناڵیەوە لەگوندەکەی خۆی خراوەتە بەر خوێندنی ئاینی، لەتەمەنی لاوی پەیوەندی دەکات بە باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە کادیرێکی دیاری شۆڕشی ئەیلول و دۆستێکی نزیکی خانەوادەی مام جەلال، تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلول درێژە بەخەبات دەدات.
س
👫 مەلا ناسیح تۆماری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ناسیح تۆماری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا کوڕی هونەرمەندی کورد مەکی عەبدوڵڵا بوو بەڕووداوێ ئۆتۆمبیل لە شاری سلێمانی گیانی لە دەستدا.
👫 ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
ئەندامی سەرکردایەتیی حشع و حشک
تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 --- 29/3/2013

تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 دێی فەقێ جنە لەدایک بووە 29/3/2013ستۆکهۆڵم کۆچی کردووە
لە گەرمیان و دەوروبەری مەلا قادر باوکی ئەبوسەرباز ناوبانگی دەرکردبوو. جێگای ریز و تەقدیری خەڵکی بوو. له و خێزانە مەلایە تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ ئەحمەد ئەبو سەرباز لە دایک بووە و رێچکەی مەلایەتی وازلێهێنا و بیروباوەڕی شیوعی یاتی هەڵبژارد و لە قوتابخانەی حیزبی لە موسکۆ و بولگاریا ف
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,623 | وێنە 58,065 | پەڕتووک PDF 10,754 | فایلی پەیوەندیدار 40,087 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 13,991 |
📝 بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت توندبوونەوەی بارگرژی سیاسی لە کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت توندبوونەوەی بارگرژی سیاسی لە کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان و لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوایی، بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان، بارگرژیەکی توندی بەخۆوە گرتوە. بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر زەمینەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، چاوەڕوانی ئەوە بوو کە جێگایەکی لە دەسەلاتدارێتی کوردستان پێببڕێت و ئەو بەڵێنەی دابووی بە وەرگرتنی دەسەڵات لەرێگای هەڵبژاردنەوە، بە کردەوە دەربهێنێ. بەدەستهێنانی دەنگی دووەمی هەڵبژاردنەکانیش دەکاتە بەڵگەی کێشە و بانگەشەکانی. بەڵام دوای نزیکەی دوو مانگ لە تەواوبونی هەڵبژاردن، ئەم چاوەڕوانیەی گۆڕان لەبەر قاپی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، وەکو براوەی یەکەمی هەڵبژاردن، بەرەو کاڵبونەوەو بێئومێدی دەچێت. جارێکی دیکە ئەو راستیە خۆی دوپاتکردەوە کە میکانیزمی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات نەک سندوقەکانی دەنگدان، کە گۆڕان و نەوشیروان مستەفا بانگەشەیان بۆدەکرد، بەڵکو هەمان یاساکانی هاوسەنگی هێزی میلیشیایی و چەکداریە.
ئەم بارودۆخەش بزوتنەوەی گۆڕانی تووشی سەرەگێژی کردوەو بەدوای رێگایەکدا دەگەڕێ لەو گێژاوە رزگاری بێت. هەربۆیە هەڕەشەی هاندانی خەڵک بۆ هاتنە سەرجادە و بانگەشەی خاوەندارێتی دەسەڵاتی سلێمانی لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوەبەمەبەستی ناچارکردنی هەردوو هێزی دەسەڵاتداری کوردستان(پارتی ویەکێتی)یە بۆ قبوڵکردنی بزوتنەوەی گۆڕان وەکو شەریکە دەسەڵات و هەوڵێکە بەئاقاری دەربازبوون لەو تەنگژەیەی تێی کەوتووە.
یەکێتی نیشتمانی، کە بانگەشەکانی بزوتنەوەی گۆڕان زیاتر یەخەی ئەو دەگرێت و گۆڕانیش خۆی بە میراتگری دەسەڵاتی ئەو دەزانێت، خۆی بۆ روبەرووبونەوەی باری نائاسایی ئامادە دەکات تا لەورێگایەوە پارێزگاری لەدەسەڵاتەکەی بکات و شەراکەتی لە دەسەڵاتی سیاسی لەگەڵ پارتیدا درێژە پێبدات. پارتیش لە زمانی مەسعود بارزانیەوە، کە یەکێتی بە هاوپەیمانێکی ستراتیژی و متمانەپێکراوی دەسەڵاتی خۆی دەزانێ، هەوڵەکانی گۆڕان بە دابڕانی ناوچەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان ناودەبات و بە هێڵی سوری دادەنێت. پارتی ئامادە نیە دەستبەرداری یەکێتی بێت و بە ئاسانی مل بە مەرجەکانی هێزێکی وەکو بزوتنەوەی گۆڕان بدات کە جێگای متمانەی نیە و ناتوانێ وەکو شەریکی دەسەلاتی خۆی پەسەندی بکات.
هەردوو لایەنی ئیسلامیی ئۆپۆزیسیۆن، خۆیان بە هاوبەشی گۆڕان نابینن لەم سیاسەتەیدا، لەبەرئەوەی کە گۆڕان بە بێئەوان چوەتە ئەم شەڕی دەستبەسەراگرتنەی سلێمانیەوە، کە دڵنیا نین چ جێگایەکیان لە دەسەڵاتەکەی گۆڕاندا پێدەبرێ! لەلایەکی ترەوە ئەگەری ئەوە بەهێزترە لە دەسەڵاتێکی واقعیدا کە هەرئێستا هەیەو لە لایەن پارتی و یەکێتیەوە بەشدارییان پێبکرێت. ئەمەیان بۆ ئیسلامیەکان بەقازانجترە تا گرەوکردن لەسەر دەسەڵاتی نادیاری گۆڕان لە بەشێکی کوردستاندا!
ئەوەی ئاشکرایە ئامانجی سیاسی و ئەجێندای هەریەکە لەو لایەن ناکۆک و دژ بەیەکانە، هەرچۆن بێت و بەهەر ئاکامێک بگات، پاروویەک بۆسفرەی هەژاران زیاد ناکات، دەرفەتێک بۆ ئازادیەکانی خەڵک فراوانتر ناکاتەوە، هەنگاوێک ئارامی و هێمنی بۆ ژیانی خەڵکی سلێمانی و کوردستان ناباتە پێشەوە. بەڵکو هەلومەرجێکی پڕ لە نیگەرانی و دوودڵی و مەترسیداری بۆ خەڵک پێکهێناوە. ئەگەرچی لەئێستادا بەرژوەندیەکانی سەرمایەو پاراستنی جێگری سیاسی و دابینکردنی ئارامی بۆ سەرمایەو کۆمپانیاکان فشاری جدی بۆ سەر ئەو هێزە ناکۆک و دژ بەیەکانەی بۆرژوازی دروستکردوە و رێگایان پێنادات بە ئاسانی بارودۆخی سیاسی بشێوێنن، بەڵام ئەزمونی رابردووی ئەم هێزانەو خەسڵەتی میلیشیایی و نابەرپرسیارێتیان بەرامبەر بە ژیان و ئارامی و ئایندەی خەڵک ئەو چاوەڕوانیەیان لێدەکرێت کە لەحالەتی بنبەستی قەیران و ئیمکانی رێکەوتنی نێوانیان کارەسات بخوڵقێنن.
بەرژەوەندی خەڵک و ژیان و ئایندەیان، ئارامی و ئاسایشیان لەناو هەراو ململانێی هیچکام لەو لایەنانەدا دابین نابێت. باشبوونی ژیان و گوزەرانی خەڵک، بەهرەمەندبونیان لە ئازادی، کەمبوونەوەی دەسەڵاتی میلیشاو بنەماڵەیی لە بەرنامەو سیاسەت و شەڕو ململانێکانی ئەو حیزبانەی دەسەلات و ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژواییدا مەیسەر نابێت، بەڵکو بەخەباتی رێکخراوو سیاسی هوشیارانەی جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش و ئازادیخوازانی کوردستان بەئاکام دەگات. بە کۆبونەوە لەدەوری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەدی دێت کە سیاسەت و کارو پراتیکی خۆی بۆ گەیشتن بەو خواست و ئامانجانەی ئەوان تەرخان کردوە.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
16-11-2013
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-11-2013
🏟 پارت / لایەن☭ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
81%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 16 2013 2:41PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Nov 30 2013 11:08PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,867 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت توندبوونەوەی بارگرژی سیاسی لە کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-11-2013
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نەوشیروان مستەفا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,202 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574