پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت،لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەشاری هەولێر 80حالەتی خۆسوتاندن و خۆکوشتن تۆمارکراوە.
هێمن مامەند، هەولێر: وتەپێژی پۆلیسی هەولێر، ڕائید کاروان عەبدولکەریم، بەئاوێنە نیوزی ڕاگەیاند" لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائەمڕۆ 80 حاڵەتی خۆکوشتن و خۆسوتاندن تۆمارکراوە، کە48 حاڵەتی تایبەت بووە بە ژنان کە 37 حاڵەتیان خۆسوتاندن بووه و 11 حاڵەتیان خۆکوشتن بووە و هەروەها 30 حاڵەتەکەی دیکە تایبەتە بە پیاوان و له و ڕێژەیە 21 حاڵەتی خۆکوشتن بووه و 9 حاڵەتی خۆسوتاندن بووە".
رائید کاروان وتیشی" دوو حاڵەتی دیکە تایبەتە بە منداڵان تۆمارکراوە، ئەوانیش بەهۆی لاسایی کردنەوەی دراما دۆبلاژکراوەکانەوە و خۆیان کوشتووە.
- 17-11-2013
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,071 gånger