کۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان ئیدانەی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی دەکات
بەناوی کۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستانەوە ئیدانەی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسی چالاک و ئەندامی حزب کاوە گەرمیانی دەکەین کە هەر ئێستا لە لایەن دەستێکی ڕەشەوە تیرۆرکرا، کاوە گەرمیانی پەیامنێری ڕادیۆی ئازادیە لەگەرمیان و هاوکات سەرنووسەری گۆڤاری ڕایەڵە، ئێمە لە کۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی تیرۆرکردنی هاوڕێ کاوە، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لێکۆڵینەوەی وورد لە ڕووداوەکە بکەن و تاوانباران بەزووترین کات بدۆزرێنەوەو ڕاپێچی بەردەم دادگا بکرێن.
کۆمیتەی محەلی گەرمیان
حزبی شیوعی کوردستان
05-12-2013
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 14,049 جار هاتیە دیتن