رۆژنامەنوسانی چەمچەمماڵ داوای ئاشکراکردنی بکوژەکانی کاوە گەرمیانی دەکەن
📝 Belgeler
بۆ ڕای گشتیی خەڵکی کوردستان
ئه و دەستە رەشەی بۆ لەناوبردنی ئازادی و وشەی راست بەکارە، جارێکی دیکە دەستی چووە چووە خوێنی رۆژنامەنووسێکی بوێری تری کوردستان و جارێکی دیکە ئه و پەیامەی بەخەڵکدا کە هێشتا وشەی ئازاد و رۆژنامەنووسی ئازا و باسکردنی راستییەکان یاساغە و خوێنی رۆژنامەنووس و نوسەرانی لەسەر دەڕژێت، لەکاتێکدا ئێمە لەهەوڵی ئاشکراکردنی بکوژانی سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت عوسمان و عەبدلستار تاهیر شەریف و یەعقوب رەسوڵ بەردەوامین و نیگەرانییەکانمان بەوپەڕی هێزەوە دەردەبڕین، ئه و دستەی رەشە خوێنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانیشی رژاند.
ئێمە وەک رۆژنامەنووسانی چەمچەماڵ بەهەموو توانامانەوە ئیدانەی ئەوکردەوە تیرۆرستی و ترسنۆکانەیە دەیکەین و پێمان وایە تائێستا لەم هەرێمەدا کەسانێک هەن بوونی وشەی ئازاد و رۆژنامەی ئازاد بەهەڕەشە بۆسەر خۆیان دەزانن و کوشتن و تیرۆرکردن و گوللەبارانکردنی رۆژنامەنوسان سەرەتاییترین وەڵامی ئەوانە.
ئێمەی رۆژنامەنووسانی چەمچەماڵ داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین، بە زوترین کات بکوژانی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی ئاشکرا بکرێت، لەهەمان کاتدا جەخت دەکەینەوە کە چیتر بواری دان بەخۆدا گرتن نەماوه و پێویستە بەزوترین کات بکوژانی رۆژنامەنووسان ئاشکرا بکات و بەخەڵک بڵێت، ئەوە چ دەستێکە بەگوللە جوابی وشە دەداتەوە.
ناوەکان:
1- سلێمان جەرجیس
2- سوارە بیلال
3- ئاسۆ شوانی
4- ئاری لوقمان
5- رزگار جەبار
6- هەژار بابان
7- هێمن ئەحمەد
8- سۆران نەجات
9- کاروان عوسمان شوانی
10-شوان مەدحەت
11- ئیسماعیل هەنارەیی
06-12-2013
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!