بەڕیز جەنابی ژاکۆب زووما،
سەرکۆماری ئەفریقای باشوور و سەرۆکی ئای ئێن سی!
بە بۆنەی مەرگی نێلسۆن ماندیلا، لەلایەن سەرجەم ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە جەنابت، ڕێبەریو ئەندامانی ئای ئێن سی دەکەمو خۆمان بە بەشداری خەمی ئێوە دەزانین. نێلسۆن ماندیلا، تێکۆشەری ڕێگای ئازادی و زیندانییە بە ناوبانگەکەکەی دژی ئاپارتایدو سەرکۆمارە مافپەروەرەکەی ئێوە لای ئێمە تێکۆشەرانی کوردستانی ئێران کە ڕۆژانە لەگەڵ هەڵاواردنو سیاسەتە دژی دیموکراتیکو سەرکوتکەرانەکانی کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕوو دەبینەوە، زۆر جێگای ڕێزە.
جەنابی سەرکۆمار! لە پەراوێزی کۆنگرەی ئینترناسیۆنال لە مانگی سێپتامبری ساڵی ڕابردودا لە ئەفریقای باشوور، کاتێک باسی ساخی و سڵامەتیی نێلسۆن ماندیلام لە جەنابت پرسی، لە وڵامدا گوتت، ماندیلا هەستێکی بە هیزی هاودەردی لەگەڵ ئێوە کوردەکانی هەیە و ئاواتی ڕزگاریی نەتەوەکەی ئێوەیە. هەر بەم بۆنەیەوە منیش هاودەردیی خۆم بە ئێوە ڕادەگەیەنم و هیوادارم ئێوەش وەک ڕێبوارانی ماندیلا بۆ ڕزگاریی نەتەوەی کورد بە پەرۆش بن.
لەگەڵ ڕیزمدا:
خالید عەزیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
2013/12/06
1392/09/15