لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان سەبارەت بەچونی گەنجانی هەرێم بۆ سوریا ڕايگەیاند: لە ناوچەی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 100 گەنج و لە هەولێرو بادینان زیاتر لە 60 کەسێک و لە کەرکووک و خورماتوو نزیکەی 60 بۆ 70 کەس ڕوویان لە سوریا کردووە.
لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکی کوردستانی نوێدا کەسبەینێ دەقەکەی بڵاودەبێتەوە دەڵێت: زانیاریمان هەیە کە هەموو ئەو کەسانەی بەناوی جیهادەوە چوونەتە سوریا هەموویان سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانن و گروپێکی تایبەتیش کە سەر بەکوردەکانی عیراقە پێکهێنراوەو لە هەموو بوارەکاندا مەشقیان پێدەکرێت.
راشیگەیند: زیاتر لە 25 کەس لەو کەسانی مەشقیان پێدەکرێت ئامادەیی خۆیان بۆ کاری خۆکوژی نیشانداوە.
لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت: ئەو هەڵمەتە نارەوایەی کەلە دژی دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی دەکرێت، هەندێکجار تەرکیزەمان لادەبات لەسەر ئەو هەڕەشە گەورەیەیی تیرۆر.
روونیشیکردەوە: ئەو هەڵمەتە نارەوایەی کەلە دژی دامودەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی دەستیپێکراوە، هەندێکجار تەرکیزەمان لادەبات لەسەر ئەو هەڕەشە گەورەیەیی تیرۆر کە لەسەر ناوچەکە هەیە.
- 08-12-2013
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,233 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!