لیژنەی بەدواداچون لە کوشتنی کاوە گەرمیانی
🏢
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی ژمارە 11507 بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هەماهەنگی و بەدواداچوونی دا بۆ گەڕان بەدوای راستییەکان لە کەیسی کوشتنی رۆژنامەنووس کاوە ئەحمەد گەرمیانی.
لیژنەکە لەم لایەنانەدا پێکهێنراون:
1- نەورۆز عومەر محێدین راوێژکاری یاسایی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆک
2- نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ ئەندام
3- نوێنەری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەندام
4- نوێنەری ئیدارەی گەرمیان ئەندام
5- نوێنەری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئەندام
6- نوێنەری سەنتەری میترۆ بۆ دادکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان ئەندام
ئەرکەکانی لیژنەی پێکهێنراو بەپێی فەرمانەکە بریتییە لە:
1 هەماهەنگی و هاوکاریکردنی دادگای لێکۆڵینەوە و داواکاری گشتی و لایەنە قەزائییەکان بۆ گەیشتن بە راستییەکان و لە چوارچێوەی یاسای (قانون اصول المحاکمات الجزائیە) ژمارە 23ی ساڵی 1971.
2- کارئاسانی و بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و داواکاری گشتی لەبارەی کەیسەکەوە لە وەزارەت و فەرمانگە و دەزگا تەنفیزییەکانی سەر بە دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەبێ ئەوەی هیچ تەدەخولێک لە دەسەڵاتەکانی دادگا و لاینە قەزائییەکان بکرێت.
3- وەزارەتی ناوخۆ ئەفسەر و پۆلیسی لێکۆڵەرەوەی بەئەزموون و شارەزا دابین دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە.
4- دانانی سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی لە گەرمیان وەک چاودێر لە لیژنەکە لە چوارچێوەی یاسای داواکاری گشتی ژمارە 159ی ساڵی 1979.
5- وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم فەرمانە جێبەجێ دەکەن.
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!