مەسعود بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی رۆژئاوا کۆبووەوە
- بە مەبەستی کۆتایهێنانی گرژی و ئاڵۆزی نێوانیان، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی مەسعود بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی رۆژئاوا کۆبووەوە، کۆبونەوەکەش بە بەشداری هەریەک لە لەیلا زانا و عوسمان بایدەمیر بوو.
- چەند چەکدارێکی نەناسراو لە گەرەکێکی شاری کەرکوک سەربازێکی سوپای عیراقیان کوشت کە سەربە فرقەی 12ی سوپای عیراقە.
- ژمارەیەک چەکداری نەناسراو نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێرشیانکردەسەر ماڵی ئەفسەرێکی هێزەکانی پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکوک و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربون.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان