ئێمە وەکو خانەوادەی شەهید کاوە گەرمیانی، سەبارەت بە دواخستنی سەردانەکەمان بۆ لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنین، کە لە ئێستادا بەهۆی سەرقاڵبوونمان بە پرسەی شەهید کاوە گەرمیانی و پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکانی دادگا لە کەیسەکە، هەروەها ناجێگیری باری تەندروستی خێزانی شەهید کاوە کە ئێستا دوو گیانە و تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە منداڵەکەی بێتە دنیاوە، لەگەڵ خراپی دۆخی تەندروستی دایکی شەهید کاوە گەرمیانی نەمانتوانی ئەمڕۆ سەردانەکەمان بۆ لای سەرۆکی هەرێم ئەنجام بدەین.
ئێمەوە وەکو خانەوادەی شەهید کاوە ڕایدەگەیەنین، کە سەردانەکەی ئەمڕۆمان بۆ لای بەڕێز سەرۆکی هەرێم دواخستووە و لە داهاتوودا دیدار لەگەڵ بەڕێزیان ئەنجام دەدەین، لەهەمانکاتدا ئامادەین سەردانی هەر لایەن و بەرپرسێک بکەین لە پێناو خزمەتگەیاندن بە کەیسی شەهیدەکەمان.
کاروان ئەحمەد برای شەهید کاوە گەرمیانی
17-12-2013
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,937 جار هاتیە دیتن