راگەیاندراوێک لە مەحمود سەنگاویەوە دەربارەی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی
📝 Belgeler
جەماوەری خۆشەویستی کوردستان...
هەموو خەڵکی کوردستان ئه و راستیە ئەزانن کە من پێشمەرگە و تێکۆشەری ئازادی و سەروەری گەلەکەمم و له و پێناوەشدا قوربانی زۆرم داوە.
بەداخەوە کە شاڵاوێکی ناڕەوا لەسەر من هەیە بۆ شکاندنی خۆم و حزبەکەشم. لە هەواڵەکاندا بیستمان کە لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیر کردنم دەرچووە، هەرچەندە هیچ شتێکی رەسمی نەگەیشتۆتە دەستم، بەڵام ئەمەوێ بۆ رای گشتی روونی بکەمەوە کە من ئازادی گەلەکەم و سەروەری یاسا بە پیرۆزییەوە تەماشا ئەکەم، بۆیە هەرچەندە بڕوام وایە ئه و شاڵاوە ناڕەوایە بەرامبەرم، رای ئەگەیەنم کە ئەچمە بەردەمی دادگا و پابەندم بە سەروەری یاسا و لەوێ بێتاوانی خۆم ئەسەلمێنم.
بۆ زانیاری زۆرتری رای گشتیش روونی ئەکەمەوە کە پێشووتریش لەسەر سکاڵای پەیوەست بە خوالێخۆشبوو کاوە گەرمیانی سێ جار چومەتە بەردەمی دادگا و لەوێ بێتاوانی خۆم سەلماند و کەیسەکە بە قازانجی من کۆتایی هات. لەم کەیس و تۆمەتەی ئێستاش دڵنیام بێتاوانی من بۆ هەموو لایەک روون ئەبێتەوه و ئەسەلمێ و چوونیشم بۆ بەردەم دادگا بەڵگە و نیشانەی بێتاوانیمە لەبەرامبەر ئه و تۆمەت و شاڵاوەی بۆم چنراوە.
مەحمود سەنگاوی
20-12-2013
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!