لەماوەی ئەمساڵدا هەزار و 400 رێکخراوی ناحکومی تۆمارکراون
📊 ئامار و راپرسی
خەندان - رەهێل سەمەد
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کە سەرپەرشتی سەرجەم رێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان دەکات لەماوەی ئەمساڵدا هەزار و 400 رێکخراوی ناحکومی تۆمارکردووە کە بەشی زۆریان رێکخراوی ناوخۆیین.
شوان مەحمود جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان بە خەندانی راگەیاند: دوای دەستبەکاربونی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان لە مانگی شوباتدا، هەزار و 400 رێکخراوی ناحکومی له و فەرمانگەیە تۆمارکراون، له و ژمارەیەش 840 رێکخراوی ناوخۆییە و ئەوانی تریش عیراقی و بیانین.
شوان مەحمود وتی: بودجەی ئەمساڵی رێکخراوەکان 15 ملیار دینارە، کە لە رێگای پێشکەشکردنی پرۆژەکانیان ئه و بودجەیە بە رێکخراوەکان دەدرێت.
ئاشکارشیکرد کە لە کۆی ئه و هەزار و 400 رێکخراوەی لەماوەی ئەمساڵدا تۆمارکراون، 423 رێکخراو بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانیان بەدوو قۆناغ کۆمەکی دارایی کراون.
جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان ئاماژەی بەوەشکرد کە جگە لە هەوڵدان بۆ زیادکردنی بودجەی رێکخراوەکان بۆ ساڵی داهاتوو، کاردەکەن بۆ پێداچوونەوە بە رێنمایی پێدانی مینحەی رێکخراوەکان، چونکە لەماوەی رابردوودت هەستمان بە هەندێک کەموکوڕی کرد، بۆیە بە هاوکاری حکومەت و پەرلەمان و خودی رێکخراوەکان پێداچوونەوە به و رێنماییانەدا دەکەین.
پێش پەسەندکردنی یاسای رێکخراوەکان، بڕی دووملیۆن دینار و 500 هەزار دینار وەک مینحە به و رێکخراوانە دەدرا، هەروەک دەبوو ئه و رێکخراوانە لەرێگای وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتیان پێدەدرا، بەڵام بە گوێرەی یاسای ئێستای رێکخراوەکان تەنها لەرێگا فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان تۆمار دەکرێت.
27-12-201327-12-2013