107 هەزار و 500 ئۆتۆمبێل هاتوونەتە هەرێم
📊 ئامار و راپرسی
خەندان رەڤەند گوهەرزی
لەماوەی ئەمساڵدا 107 هەزار و 500 ئۆتۆمبێلی نوێ هاتووەتە هەرێمی کوردستانەوه و بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆشەوە تەنها لە پارێزگای دهۆک 259 کەس گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک ئاماری رووداوەکانی ساڵی 2013 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستنەڕوو، کەلە ماوەی ئەم ساڵەدا هەزار و 1320 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە.
ئازاد تاها، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک وتی: "لە ساڵی 2013 دا لە سنووری پارێزگای دهۆک هەزارو 320 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه و به و هۆیەوە 259 کەس گیانی لە دەست داوە و چوار هەزار و 100 کەسیش بریندار بوون".
ئازاد تاها وتیشی: "23 هەزارو 230 مۆڵەتی شۆفێری بە پیاوان دراوە و هەزار و 949 مۆڵەتیش دراوە بە ژنان".
بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو: هەر لەم ساڵدا 23 هەزار و 836 ئۆتۆمبێل تۆمارکراون و هەزار و 293 ئۆتۆمبێلیش لەناوبراون، لە بەرامبەردا 107 هەزار و 500 ئۆتۆمبێل هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
- 31-12-2013