سێ خوێندنگەی شارۆچکەی سەیدسادق لە بەردەم پەروەردەی ئەو شارۆچکەیەدا خۆپیشاند...
- خوێندکارانی ئامادەیی سێ خوێندنگەی قەزای سەیدسادق لە بەردەم پەروەردەی ئەو قەزایەدا خۆپیشاندانێکیان رێکخستوو داوای دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکەیان دەکەن. بەهۆی پێکدادانەکانی ئەمڕۆوە چەند کەسێک لە خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئاساییش و پۆلیس برینداربوون.
- لەبەرامبەر خۆپیشاندان و ناڕەزایی خوێندکارانی ئامادەییەکانی قەزاکە، ئەمرۆ، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای سەیدسادق دەستیلەکارکێشایەوە.
- لەسەر داخوازی دادگای بنەرەتی تورکیا شەشەمین دادگای سزای قورسی ئامەد هەر یەکە لە پەرلەمانتارانی فەیسەل یەلدرم، سەلما ئیرماک پەرلەمانتارانی بەدەپه و کەمال ئاکتاش، پەرلەمانتاری سەربەخۆی شاری وان ئازادکران.
- لەسەر سکاڵای خانەوادەی شەهیدی قەلەم، کاوە گەرمیانی، دادگای کەلار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عەدنانی حەمەی مینا و کەسێکی نزیکی دەرکرد.
- لەبەردەم پارکی نالی لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی، بەمەبەستی ئیدانەکردنی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی قەزای سەید سادق، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان گردبوونەوەیەکی نارەزایەتیان ئەنجامدا.
- تۆڕی میدیایی رووداو، دەرکردنی تێمەکەیان لە شاری سەیدساق و بریندارکردنی وێنەگرێکیان راگەیاند.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان