ئاماری هەندێک لە پڕۆژەکانی کەرکوک
📊 ئامار و راپرسی
کەرکوک، عومەر غەریب
د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک، دەزگا خزمەتگوزارییەکانی شارەکەی راسپارد، هاوشێوەی ساڵی رابردوو بەزیاترەوە خزمەت بەکەرکوک بکەن.
ئەم راسپاردەیەی پارێزگاری کەرکوک، دوێنێ لەکۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە، تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەو کارو پڕۆژانە کرا کە ساڵی رابردوو لەکەرکوک کراون.
لەکۆبوونەوەکەدا ئەوە روونکرایەوە، لەسێ ساڵی رابردوودا لەبواری رێگاوباندا 370 پڕۆژە بەبڕی 165 ملیار دینار، لەبواری پەروەردەدا 504 پڕۆژە لەکەرکوک جێبەجێ کراون، لەبواری شارەوانیشدا 271 پڕۆژە بەبڕی 613 ملیار دینار رادەستی 168 بەڵێندەری جیاواز کراون، هەر لەبواری شارەوانییەکاندا لەقەزاو ناحییەکانی کەرکوک، 85 پڕۆژە جێبەجێ کراون. لەبواری پڕۆژەکانی ئاویشدا 108 عەمبارو 31 وێستگەی پاڵاوتن دانراونو 10 بیر لێدراوەن و بڕی پڕۆژەکانی ئاویش 175 ملیار دینار بووە. لەبواری کارەباشدا بۆ باشکردنی دۆخی کارەبا کە ئێستادا 17 -18 سەعات کارەبای رۆژانە بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت، ئەوەش لەڕێگای بڕە کارەبای ناوەند کە 435 مێگا وات و هاوکات ئەو 265 مێگا واتەیە ئیدارەی کەرکوک لەوەبەرهێنێکی هەرێمی کوردستانی دەکڕێت.
- 06-01-2014