لەماوەی دوو هەفتەدا 40 کەس لەسێدارە دراون
📊 ئامار و راپرسیا
ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئاشکرای کردوە کە لەماوەی دوو هەفتەدا، ئێران 40 کەسی لەسێدارەداوە و زۆرینەی لەسێدارەدانەکانیش، بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە بوون.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە رێکخراوێکی جیهانییە، تەنها لەهەفتەی رابردوودا، حکومەتی ئێران 33 کەسی لە سێدارەداوە و لە سەرەتای ساڵی 2014یشەوە کە ماوەکەی 17رۆژ دەکات تا بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکە، 40 کەسی لەسێدارەداوە کە زۆرینەی لە سێدارەدانەکان، بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە بوون.
لەوبارەیەوە، حەسیبە حاجی سەحرایی، یاریدەدەری بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە رێکخراوەکە، رایگەیاندوە: ژمارەی لە سێدارەدراوان لەئێران لەم مانگەدا، جێگەی نیگەرانییە و هەوڵەکانیش بۆ گۆڕینی روخساری ئێران لەئاستی نێودەوڵەتی، بەم چەشنە کارانە، هیچ مانایەکی نامێنێت و داواشی لە ئێران کرد، کۆتایی بە لەسێدارەدان بهێنێت لە وڵاتەکەیدا.
لەساڵی 2013دا، 602کەس لە ئێران بە هۆکاری جۆراو جۆر، لەسێدارە دراون کە لەناویاندا چەندین چالاکوانی کورد هەبوون.
ئێران و چین، دوو وڵاتن کە بەرزترین ئاستی لە سێدارەدانیان هەیە لە جیهاندا.
- 18-01-2014
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!