📊 بابەت 374,085 | وێنە 58,955 | پەڕتووک PDF 10,973 | فایلی پەیوەندیدار 42,396 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,581
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 04-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 مستەفا زەڵمی
• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری هەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لە سەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا عێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المناڤرە، المنطق، البلاغة، ریاضیات، الفلکیات)ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆ
📝 یاداشتنامەی نارەزایی دەستەیەک لەرۆژنامەنووسو چالاکانی مەدەنی لەهەڵەبجە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
یاداشتنامەی نارەزایی دەستەیەک لەرۆژنامەنووسو چالاکانی مەدەنی لەهەڵەبجە
📝 بەڵگەنامەکان


لەدوای شەهید کردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی و ئەو هەوڵانەی بۆدۆزینەوە و دادگایی کردنی تۆمەتباران دەستی پێکرد دڵخۆش بووین، بەڵام ئەوەی نیگەرانی کردووین ئەگەری بەلارێدابردنی دۆسیەکە و ونکردنی تۆمەتبارانی سەرەکیە لەو تاوانەدا، بەجۆرێک دادگا بەخێرایی بڕیار دەدات و ئاسۆکانی دۆزینەوەی تاوانباری سەرەکی لێڵتر دەبن.... ئێمە بڕوامان وایە کە یاسا سەروەر بێت و هەمیشە داواکار بوین کە دەسەڵاتی دادگەری لەم وڵاتەدا بَیلایەنانە حوکم بکات وەک یەکی لە جێبەجێکردنی بڕگەو مادەیاساییەکان، بەڵام ئەوەی لێرە مایەی گومانی ئێمەو نیگەرانی شەقامی کوردیە ئەوەیە لەدۆسیەیەکی ترسناکی وەک تیرۆر کردمی شەهید کاوە گەرمیانیدا کە بە ماددەی (406) ی یاسای سزادان لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت کوێڕا دادگای لێکۆڵینەوە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی وەدەست خست ئایا دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەم شێوەیە هاوکاری دەسەڵاتی دادگەری دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی هەموودۆسیەکان، لەگەل بوونی ئەو تێبینیانەی کە چەندین کەسی شارەزای یاسایی لە سەرتەکیف کردنی ئەم مادەیە هەیانبوو کە پێیان وابوو لە بری مادەەی (406) یاسای سزادان دەبیت بە پێی مادەەی (2) تیرۆر تۆمەتباران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرایە. لەبەر ئەوەی ئەم مادەیە لەگەڵ دۆخی تاوانەکەدا دەگونجێت، چونکە ئەم تاوانە بەرگیکی تەواو سیاسی هەیە، تا ئێستاهیچ دۆسیەیەک لە کوردستاندا هێندەی ئەم دۆسیەیە بە خێرایی مامەڵەی لەگەڵ نەکراوە.
کاری دادگا ئەوە نیە وەک نمایش کردن خەڵک بانگهێشت بکات، بەڵکو دادگا گۆڕەپانی دادگەری و شوێنی گەڕاندنەوەی مافە بۆ خاوەن ماف، هەر دادگاکانن تیماری برینە قوڵەکانی ئەم ئازارە دەکەن، لە سۆنگەی ئەم دۆسیەوە تێڕوانینەکانمان بۆ سەربەخۆیی و بێلایەنی دادگاکان کاڵتردەبێتەوە ترسێکی بێشومار داماندەگرێت، ناچارمان دەکات متمانە لە دادگاکان وەربگرینەوەو دەنگامان بڵدنتر دەکەینەوەو میکانیزمی دیکە بگرینە بەر..
ئێمە ئەم پەیامە ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندی دار دەکەینەوە، چونکە بڕیارەکانی دادگا هێندەی تیرۆر کردنەکە ئازار بەخشن، داگاکان پێمان دەڵێن تەنها شوێنی تاوانبار کردنی هەژارانن، ئاماری مەترسیدار هەن لەسەر ئەوەی سەدەها تۆمەتبار لە بنکەکانی گرتن و گواستنەوەی تۆمەتبارو دام و دەزگا ئەمنیەکانی تر ماوەی چەندین ساڵە تەنانەت لێکۆڵینەوەشیان لەگەل نەکراوە وە چارەنوسی دۆسیەکانیان نادیارە، ئەمەش وێڕای ئەوەی کە پێچەوانەی سەرجەم بنەماکانی جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و یاساکانی عیراق و هەرێمی کوردستانە، دیسان پێچەوانەی هەموو ئەو رَێکارە یاساییانەیە کە لە م دۆسیەیەدا ئەنجام دراون..
لێرەدا گرنگترین کارکتەر کە دەبێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ بەر گرتن بەم کارە دەزگای داواکاری گشتی یەوێڕای ئەوەی کە بەرپرسیاریەتێکی یاساییە و ڕووبەڕووی ئەرکێکی میژوویی گرنگ دەبنەوە دەتوانن متمانە بۆ دەسەڵاتی دادگەری هەرێم بگێڕنەوە و ڕێگربن لەو هەموو بێڕێزیەی کە بە تاکی کورد دەکرێت، چونکە بێدەنگبوونی داواکاری گشتی و رۆڵ نەبینینی دادگاکان بوو وای کرد تاوانی شەهیدکردنی سۆران و سەردەشت و عەبدوستار تاهیر بەبێدەنگی تێپەڕێت بۆیە ئێستا لەدۆسیەی شەهید کاوەدا بێدەنگ نین تا چیتر کۆتایی بەم تیرۆرە بهێنرێت و هیچ کەسێک نەتوانێ رێگە بەخۆی بدات لەژێر هەر ناو و پاساوێکدا خوێنی رۆژنامەنووسان بڕێێت..

دەستەیەک لەرۆژنامەنووسو چالاکانی مەدەنی لەهەڵەبجە
24-01-2014

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-01-2014
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
79%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 24 2014 12:22PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 9 2017 8:51PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,789 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
یاداشتنامەی نارەزایی دەستەیەک لەرۆژنامەنووسو چالاکانی مەدەنی لەهەڵەبجە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-01-2014
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەڵەبجە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,453 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574