ئاگاداریەک لە قائیمقامیەتی سلێمانیەوە
بەهۆی ئه و شەپۆلی بەفر بارین و سەرمایەی کە شاری سلێمانی بەتایبەتی ناوچەی ئەزمڕ و گۆیژەی گرتووەتەوە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان و گەشیارانی بەڕێز دەکات لەپێناو سەلامەتی گیانیان و ڕێگری کردن لە هەر ڕوداوێکی دڵ تەزرێن و نەخوازراو سەردانی ئه و ناوچانە نەکەن، هاوڵاتیانیش ئاگادار دەکەینەوە کە بەپێی سەرچاوە کەشناسیەکان ئەگەری ئەوە دەکرێت کە ڕێژەیەکی زیاتر بەفر له و ناوچانەدا ببارێت.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
03-02-2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,892 gånger