📊 بابەت 375,989 | وێنە 59,707 | پەڕتووک PDF 11,155 | فایلی پەیوەندیدار 44,531 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,086
لەم کاتەدا 31 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 04-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📆31-07-2020
📆30-07-2020
📆29-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ قەدریە ؟
یەکێک لە قوربانییەکانی شەڕی ناوخۆی نێوان ینک و پدک لە قەڵادزێ، کە لە ڕۆژی 06-08-1994 ڕوودیداوە.
👫 فەرهاد زەردی
تەمەن 26 ساڵ بووەو دوو منداڵی هەبووە، ئەو کۆڵبەرە شەوی 04-08--2016 لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە سێڕێیانی پیرکانیان کەوتنە بەر تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کوژراوە.
👫 شێرکۆ بێکەس
کوڕی فایەق بێکەس و شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە 02-05-1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە.
تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.
منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری رەوشی ئابوری.
لە نێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە.
تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.
ساڵی
👫 رەفیق حیلمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری کەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە شێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیا
👫 مەلا تەلحەت مەلا سەعید قەرەنی حەمەدی حاجی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

مەلا تەلحەت مەلا سەعید قەرەنی حەمەدی حاجی


فایلی پەیوەندیدار 📂
ئەم زانا بەرزو خەباتگێرِە کە ناوی مەلا تەلحەت کوڕی مەلا سەعيد کوری قەرەنی حەمەدی حاجيه و لە بنەماڵەيەکی دياری عەشيرەتی مەنتک لە رێکەوتی 01-08-1930 لە گوندی دوو شيوانی مەنتک لە بناری چيای دێدەوان چاوی بە دوونيا هەلَهێناوە هەر لە منالَيەوە خوليای خويَندنی ئاينی بووە بۆيە لای باوکی دەستی داوە تە خويَندن و قورئان و بەشێکی پەرتووکە مەنهەجييەکانی لا خوێندووە. تا کاتی وەفاتی باوکی کە تەمەنی ئه و دوانزە ساڵان بووە دواتر بەهەول و دلَسۆزی چەند زانايەکی دەشتی هەولێر و شاری هەولێر بەتايبەت لای مامۆستا مەلا تەييب دوو شيوانی و مەلا ئەبوبەکری کۆيی و مەلا سەديق نۆغەرانی و مەلا قادری شۆريجه و مەلا محمودی هه ڵەبجە، سەرقالی خوێندن دەبێ تا لە ژيانی خوێندنيش بوو زۆربەی فەقێ و مامۆستايانی ئەوسا خۆشيان دەويست و دۆستی بوون.
چونکە خوالێخۆشبوو هەر لەتەمەنی لاويەوە کە سێکی خووڕە وشت بەرزو ڕاستگۆ و لێهاتوو نەرم و نيان و کراوە و بەوەفاو دلسۆز بووە بۆيە جێگای خۆی گرتبوو لەناو دلی هاوەڵانی تەنانەت ئەوەی يەکجار دۆستايەتی بکردبايە زۆر پێی سەرسام دەبوو و قەت لە يادی نەدە کرد ئەمە وێرِای ئەوەی ئه و زاتە بەرده وام باسی هاورێیان و مامۆستايانی دۆستی کە رۆژانە باسی دەکردن دکتۆر محەمەدی مامؤستا مەلا شەريف و مەلا مەحەمەد مەلا قادر و مامۆستا مەلا شێخ جەوادی شێخ جەلال و مەلا مجيد ابراهيم مەنتک و مامۆستای رەحمەتی مامۆستا مەلا عەبدولڕەحمان شەمشوله و مەلا عەبدولڕەحمان نادرو مامۆستا مەلا فائيزو مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا و مامۆستا مەلا علی کۆرانی.
خوالێخۆشبوو دوای تەواوکردنی خوێندن لەساڵی 1956 لە ئاهەنگێکی گەورە کە ژمارەيەکی زۆری مامۆستای ئاينی و فەقێ و جەماوەرێکی بەرچاو ئامادەبوون لە گوندی دووشيوان بڕوانامەی زانستی لەلايەن مامۆستا مەلا تەييبەوە پێبەخشراوە، هەر لەگوندی خۆشی بەسەربەرزيەوە پيشەی مەلايەتی هەلبژاردو دەستی بەخزمەتی ئاينی ئيسلام و نەتەوەکەی و تەدريس کردن کرد. بگرە ئه و فەقێيانەی يەکەم جار لەلای ئه و حوجرەی فەقێیاتی بۆ کردنەوە ئەوانە بوون(مەلا تۆفيق حاجی حمدامين و مەلا رە زا عەبدوڵڵا و مەلا عەبدولڕەحمان علی شەمام و مەلا حسين ميرەکان)ی بوون.
خوالێخۆشبوو لەگەل ئەوەی خويَندنی دەکرد ئەرکی بژێوی خێزانەکەی هەر لەدوای وەفاتی باوکيەوە لەسەر شان بووە دوای بوونی بەمەلای گونديش بەهەمان شێوە ئەرکی خزمەت کردنی مێوان و خوشک و براکانی لە ئەستۆ گرتبوو ئه و زاتە بەردەوام وەک چرايەکی گەش خزمەتی دەکردو هاوکاری لێقەوماو خەڵکی هەژاری دەکرد تەنانەت ئەوەی ناسياو يان نەناسياو با ئه و پێشوازی دەکرد و هەموو ئه و خەڵکانەی ڕوويان له و دەکرد بەرێزەوە کاری بەجێ دەگەياندن و مامۆستا هەر لەتەمەنی لاويەوە خەسڵەت جوان و سيمايی کەسايەتی و خورەوشتی بەرزی پێوە ديار بوو، هەر بۆيەش هەر بنەمالەيەک بەخزم و کەسی خۆی دەزانی و ڕِێزی زۆريان لێ دەنا بەگران ناويان دەهێنا چونکە رەحمەتی کەسێک بوو دڵ پاک و پۆشاک ڕێک و عاقلمەند بوو، وە لەبەر لێهاتووی خۆی کە کێشەيەک هاتبا پێش ئه و قسەی لێ دەکردو چارەسەری بۆ دادەنا هە رئەمەش بوو وەک ڕيش سپی ناسراوی لێهاتوو سەير دەکرا. لەشۆرشی ئەيلولەوە مامۆستا بووە. جێگەی پرس و رِا لەناو عەشيرەتەکەی خۆيدا، وە بەرپرسانی ئەوکاتی شۆڕشی ئەيلولەوە مامەلەی جوانيان لەگەل دەکردو خۆشەويست بوو لايان چونکە کەسايەتيەکی گرنگ بوو بۆ چارە سەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئەمەشدا مامۆستا بەهەموو شێوەيەک هەولی کۆمەکی کردنی پێشمەرگەی ئەداو باری گرانی سەر شانی ئەوانی سووک دەکرد. هاوکاری کاديروو بەرپرسانی شۆرش بوو پاش بەيانی 11 ی ئازاری مێژوویی و جموجۆلی هەموو چين و توێژەکانی کۆمەلگەی کوردستان زانايانی ئاينی ئارەزويان يەکگرتن و يەکێتی ڕيزەکان بوو مەلا مستةفای بارزانی سەرکردەی بزاڤی رزگاری خوازی کورد زۆر مەبەستی ببو يەکێتيەک هەبێ لە نێوان پياوانی ئاينی ئەوە بوو بيرۆکەی پێکهێنانی يەکێتی زانايان سەری هه ڵداو هاتە بەرباس و لێکۆلينەوە ئەوە بوو مەلا مستەفای بارزانی برِياريدا کە کۆنگرۆ ببەسترێ و خودی خۆشی ئامادە بێت و چاودێری بکات لەمەلبەندی خەبات و کوردايەتی شارۆچکەی گەڵاڵە لە 31-09-1970 بە ئامادەبوونی زۆرينەی زانايانی کوردستان يەکێتی زانايانی ئاينی ئيسلامی ڕاگەيەندرا، کە يەکێک له و دياری کراوانەی ئه و کات بۆ يەکێتی زانايان مامۆستا مەلا تەلحە مەنتک بوو، لەگەل چەند زانايەکی تێکۆشەر بۆ ڕاپەراندنی کۆنگرە تەنانەت لە زۆربەی ناوچە ڕزگار کراوەکان زانايان دەهاتن خۆيان بە مامۆستا دەناساند و بە لێنی وەفاداری و دلسۆزيان بۆ ئەنواند، بۆيە مامؤستا دەورێکی باشی هەبوو لەيەکەم کۆنگرەی زاناياندا و لەکاتی هەلبژاردندا دەنگی هێناو بوو بە ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرايەتی و بەرپرسياريەتی دامەزراندنی لقی هەولێری پێ سپێردرا، لەبەر ئەوەی رژێمی بەعس رێگەی نەدەدا بە ئاشکرا لەناو شارەکان بارەگا هەبێ، مامۆستا ئامادەيی خۆی نيشاندا کە لە گوندی خۆی چەند ژورێک تەرخان بکات بۆ ئەوەی بارەگای لقی لە ناو دابنێ، سالی 1971 بارەگای لقی هەولێر کرايەوه و چەند جار مەلا مستەفای بارزانی داوای ئەکردو حەزی بە ديدەنی ئه و دەکرد، يەکێ لە کارەکانی ئەوکات ئەوە بوو کە بەفەرمی لێژنەی فتوای شەرعی دابمەزرێ و هەرجارە کۆمەلێک زانای بەناوبانگی شەرع زان ئامادەبن بۆ ئەوەی لەناو بارەگای لق چارەسەری کێشە شەرعييەکان بکەن، فيعلەن ئەم لێژنەيە توانی دەورێکی باش ببينی لە چارەسەرکردنی کێشەکان بەتايبەت کێشەی ئافرەتان و ئه و موڵکانەی کە زەوت کرابوون بۆ خاوەنەکانيان ده گێرايەوه، تا ماوەی چوار ساڵ مامۆستا لەوێ مايەوە و ناوبانگێکی تەواوی پەيدا کردبوو، کە خه ڵک و زانايان پێيەوە سەربەرز بوون بەلام لە 25-03-1974 مامۆستا خۆی و 30 مەلای تر باره گايان گواستەوە و شان بەشانی پێشمةرگە چەکييان هەڵگرت وئەرکی ئامۆژگاری پێشمەرگەی خستە ئەستۆو لە بەرەکانی بەرگری و پاراستنی خاکی کوردستان و پيادەکردنی حەق و عەدالەت درێژە يان بەخەباتدا، تا نسکۆی 1975 مامۆستا گەرايەوە گوندەکەی خۆی، بەلام سيخورو پیاوانی بەعس هەر رۆژە برو بيانوێکيان پێئەکرد تا وای لێهات مامۆستا گوندی خۆی بەجێ بهێلی ماڵی گواستەوە شاری هەولێر.
مامۆستای رەحمەتی تا لەگوند بوو خزمەتێکی بەرچاوی دەکرد دواتريش کە هاتە هەولێر و لە گەرەکی مەنتکاوە نيشتەجێ بوو، کە زۆرينەی دانيشتوانی لە عەشيرەتی مەنتک.... ن دەورێکی باشی هەبوو لە دروست کردنی برايەتی و راگرتنی خزمايەتی لە دەورو بەری خۆيدا هەميشە خزم و دۆستانی هان دەدا بۆ يەکگرتن و تەبايی و خزمەتی ئاين و نەتەوە، تەنانەت لە 11 ی ئازاری 1991 هانی خزم و کەس و کارانی دەدا کە بەرگری لەسەروەت و سامانی دەولەت بکەن و ئەرکی پاراستنی ئەزموونی کورد بگرنە ئەستۆ نا ئارامی لەناو رۆڵەکانی کورد پەيدا نەبێ پاش گەرانەوەشی لەئاوارە يی مامۆستا لە شارۆ چکەی هەرير مايەوە دواتر لە 30-05-1991 لە سەر داوای لقی دووی پارتی ديموکراتی کوردستان گەرِايەوە هەولێر ئه و کات زۆريَک لە بەرپرسانی بەرەی کوردستانی سەردانی مامۆستايان دەکرد کە خزم و کەس و کاری هاوکاريان بکەن لەناو عەشيرةتی مەنتک، بەلام مامۆستا وەلامی وابوو کە ئەوان حزبايەتی ناکەن تەنها برِوايان بەسەرکردايەتی مەلا مستەفای بارزانی هەيه و ئێستا کاک مسعود بارزانی لە جێگايەتی. هەر لەبەر هەلوێستە جوامێرە کانی وەک خۆراگری و رەوشت بەرزی و هەستی نەتەوەيی و ڕۆڵی دياری لەناو عەشيرەتی مەنتک و جەماوەردا مامۆستا ببوە خاوەن سەنگێکی قورس لەناو خه ڵک و دەسەلاتدا و تەنانەت بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانی کۆمەڵايەتی دەوری خۆی هەبوو، لەبەر ئەوەش بوو سیەرکردايەتی سياسی کورد بايەخی زۆری پێداو لەخولی يەکەمی پەرلەمانی کوردستان دەست نيشان کرا لەسەر ليستی زەرد، هەر لەبەر لێهاتوويش بوو لە هەموو کونگرەکانی يەکێتی زانايانی ئاينی ئيسلامی وەک جێگری سەرۆک و ئەندامی مەکتەبی تەنفيزی هەلدەبژێردرا، تا کاتی پێش وەفاتی ئيشی مامۆستا هەموو رۆژێ لەبارەگای يەکێتی زانايان ئامادە دەبوو خزمةتی زانايان دەکردو کاروباری لقەکانی ئه و يەکێتيەی بەرێوە دەبرد، لەگەل ئەوەشدا هيچ کات دڵی کەسی نەشکاندووە کاری هەمووانی بەجێ گەياندووە، هەر ئەمەش وای کرد قەدرێکی زۆری لای زانايان هەبێ و مايەی رێزو خۆشەويستی بێت لەناو دلَی زانايانی ئاينيشدا بگرە زۆر جار يارمەتيشی پێشکەش بەزانايان دەکرد بێ ئەوەی هيچ کەسی پێ بزانێ مامۆستا لە ژيانيدا سێ هاوسەری هێناوە، وپێنج کورو سێ کچی هەيە کە نموونەی رەوشت بەرزی و پەروەردەی جوانن.
وە بەداخەوە لە رۆژی پێنج شەممە لە ڕێکەوتی 26-04-2007 بۆ يەکجاری مالئاوايی لێ کردين و گەڕايەوە بەر دلۆڤانی خوای مەزن و هەر هەمان رۆژ بە ئامادەبوونی زانايان و جەماوەرێکی بەرچاو لە گۆرِستانی گوندی دووشيوانی بناری چيای دێدەوان لە تەنيشت مەزاری رەحمەتی باوکی مەلا سەعيد بەخاک سپێردرا هەزاران دروودو سڵاو بۆ گيانی مامۆستای پايە بەرزو سەرجەم شەهيدانی کوردو کوردستان.

تێبینی/
ژیاننامەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەلحەت منتک، خوا لیخۆشبوو مەلا جبار مەنتک نووسیویەتی لە رۆژنامەی پەیام ژمارە 40 رۆژی یەکشەم ڕیککەوتی 20-05-2007 بلاو کراوەتەوە.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 📿 ئایینی
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 92% ✔️
92%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
92%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 6 2014 12:05AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Mar 20 2015 5:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,387 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.146 KB Feb 6 2014 12:05AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

مەلا تەلحەت مەلا سەعید قەرەنی حەمەدی حاجی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-08-1930
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574