بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ئەنفالنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,771) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,906 | وێنە 58,129 | پەڕتووک PDF 10,771 | فایلی پەیوەندیدار 40,187 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,035 |
📝 21 حزب‌و رێکخراو داواکارن پەرلەمان‌و حکومەتی‌ هەرێم کار بۆ ئازادکردنی‌ ئۆجەلان بکەن | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
21 حزب‌و رێکخراو داواکارن پەرلەمان‌و حکومەتی‌ هەرێم کار بۆ ئازادکردنی‌ ئۆجەلان بکەن
📝 بەڵگەنامەکان

بەرێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
بەڕێزان سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان

ئازادکردنی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان داواکاریی سەرجەم گەلی کوردە

بەڕێزان ماوەی پانزە ساڵە ڕێزدار عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە هۆی پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی و هەماهەنگی دەزگا هەواڵگرییەکانەوە رفێنراو و رادەستی حکومەتی تورکیا کرا و تا ئێستا لە ژوورێکی تاکە کەسی لە زیندانی ئیمراڵی دەستبەسەرە.
مرۆڤێکی تێکۆشەر، کە هەموو ژیانی تەرخانکردبێت بۆ خەباتی رزگاریخوازی میللەتەکەی بە ڕفاندنی تێکڕای رێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و کۆنڤانسیۆنەکانی جنێڤ و یاسا پەسەند کراوە نێونەتەوەییەکان پێشێلکراوە.
ئەم شێوازە لە پیلانگێڕی و رفاندنی سەرکردەیەکی بزوتنەوەی رزگاریخوازیی گەلێکی ژێردەستە تەنها لە لایەن ئەو هێزانەوە ئەنجام دەدرێت، کە سەروەریی یاسا و ئازادی مرۆڤەکان و ئاشتی و مافی گەلانیان لاپەسەند نییە.
لەماوەکانی رابردوودا خەڵکی باکووری کوردستان و بزوتنەوەی رزگاریخوانەی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان بە پێشەنگایەتیی پەکەکە بەردەوام داکۆکی لە مافەکانی گەلی کورد و ئازادیی تێکڕای زیندانیانی سیاسی و بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی سەرتاسەری و بە شکۆ کردوە.
هەڵمەتەکانی ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان چەندین قۆناغی دژواری بڕیوە و لە ئێستادا داوای ئازادکردنی یەکجارەکیی بەڕێزیان بەتەنها داخوازی گەلی کورد و تێکۆشەرەکانی نییە، بەڵکو بووەتە داخوازییەکی جیهانی و بەشێک لە وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتار لەفراکسیۆنە جۆراوجۆرەکانی ناو پەرلەمانی وڵاتە پێشکەوتوەکاندا چەندین کەمپین و پرۆژە یاسایان بۆ ئازادکردنی ئەو رابەرە تێکۆشەرە پێشکەشکردوە و جەختیان لە پشتیوانیکردنی خەباتی رەوای گەلەکەمان و ئازادیی هەمیشەیی بۆ کورد و ئۆجەلان و تێکڕای زیندانیانی سیاسی کردوەتەوە.
روونە زیندانیکردنی هەر مرۆڤێک لەبەر بیربۆچوون و تێکۆشانی بۆ ئازادی پێشێلکردنێکی گەورەی مافەکانی مرۆڤە، چونکە تا ئەو کاتەی مرۆڤەکان ئازاد نەبن و مافی دەربڕێنی بیروبۆچونیان پارێزراو نەبێت دیموکراسی و ئاشتی بەرقەرار نابێت.
بۆ ئێمەی کورد داکۆکیکردن لە ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان، جگە لە جەختکردنەوە لە مافەکانی مرۆڤ و داکۆکیکردن لە ئازادیی رادەربڕین رەهەندێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و سیاسی هەیە و ئەوەش وادەکات ئێمە بە پێداگریی زیاترەوە داکۆکی لە ئازادی رۆڵە تێکۆشەرەکان و بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندان بکەین.
ئێستا ئەوە سەلمێنراوە ئۆجەلان کارەکتەرێکی سەرەکیی گۆڕەپانی کوردستان و ناوچەکەیە و وەک کەسایەتی ساڵی گۆڤاری تایمزیش لەئاستی جیهان هەڵبژێردراوە و تەنانەت دەوڵەتێکی وەک تورکیا ناچار بووە دانوستانی لەگەڵدا ئەنجام بدات، کە ئەوەش بەهۆی خۆڕاگری و پاشەکشەنەکردن لە ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد و داکۆکیکردن لە مافی گەلێکی بەشخوراو بووە لە لایەن ئەو سەرکردەوە.
هاوکات پشتیوانی بەردەوامی بزوتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد لە باکوور و داکۆکی خەڵک و شەقام ئەوەی سەلماندوە بە بێ ئازادیی سەرکردەیەکی وەک رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سەرجەم زیندانیانی سیاسی قۆناغەکانی هاتنەدیی ئاشتی و دیموکراسی و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد رووبەڕووی قەیران و گرفت دەبێتەوە.
بۆیە لێرەوە داوا لە تێکڕای پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکان وسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین داوای ئازادکردنی ئەو رابەرە بەند کراوە و سەرجەم زیندانیانی سیاسی بکەن و فشاریش بخەنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم، کە داوا لە حکومەتی تورکیا بکەن بۆ ئازادکردنی ئەو رابەرە و سەرجەم زیندانیانی سیاسی کورد لەو وڵاتەدا. هەروەها لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکاندا بیکەنە ئەجیندای گفتوگۆکانیانەوە، چونکە مافەکانی مرۆڤ پێشێلکراوە و رابەرێک بەهۆی بیروبۆچوونەکانییەوە راپێچی گرتوخانەیەکی بەدەر لە ستاندەرە جیهانییەکان لە دورگەی ئیمراڵی کراوە.
ناکرێت داخوازیی ئەو هەمو تێکۆشەر و ئازادیخوازە بە هەند وەرنەگیرێت و هیچ دەسەڵات و دەوڵەتێکیش ناتوانێت هێزی لە ئیرادەی گەلێکی ژێر دەستە بەرزتر بێت.
ئەمەش بە هیچ شێوەیەک ئەستەم نییە و لە نەورۆزی رابردودا لە گۆڕەپانی ئامەد بە خوێندنەوەی پەیامی ئەو رابەرە بۆ هاتنەدیی ئازادی و مافەکانی گەلی کورد و چەسپاندنی ئاشتی، ئەوە بۆ دۆست و ناحەز روون بووەوە، کە هێزی لە بن نەهاتوی گەل لەگەڵ خواست و بۆچوون و نوسراوەکانی ئەو رێبەرەدایە.
لەماوەی زیندانیکردنیشدا حکومەت و بەرپرسانی تورکیا درێغیان نەکردوە لە فشار و هەوڵی لەناوبردن و ژەهرخواردکردن و بێبەشکردنی لە چاوپێکەوتنی پارێزەرەکانی و چەندینجار سزای ژووری تاکە کەسی لە ناو زیندانی تاکەکەسیدا بەرامبەری ئەنجامدراوە.
لەبەرامبەردا ئۆجەلان بە توانایەکی بێ هاوتا تێکڕای ئەو هەوڵانەی پەکخستوە و بە نووسراوە بە نرخەکانی چەندین رێگا چارەی ئاشتیانە و دەستپێشخەریی بۆ هەموان خستوەتەڕوو.
زیندانی دورگەی ئیمراڵی لە مێژووی عوسمانیەکان و تورکیای نوێشدا شوێنی لەناوبردن و دورخستنەوە و تەنانەت لە سێدارەدانی رکابەرەکانی حکومەت بووە، دۆخێکی ئەمنی و سەربازیی توندی بەسەردا سەپێنراوە و راستەوخۆ لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە بەڕێوە دەبرێت و بەدەر لە یاسای زیندانەکانی تورکیاش مامەڵە لەگەڵ ئەو رێبەرە کوردەدا دەکرێت.
تێکڕای ئەو دۆخە و ئەرکە مرۆیی و ئەخلاقی و نیشتیمانی و نەتەوەیەکان پاڵی پێوەناوین بۆ پێشکەشکردنی ئەم یاداشتە و داواش لە ئێوەی پەرلەمانتاری بەڕێز دەکەین، کە راستەوخۆ بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردراون و متمانەی شەقامی کوردستانتان بەدەستهێناوە دەنگی خۆتان بخەنە پاڵ دەنگە ئازادیخوازەکانی دیکە تاوەکو کۆتایی بە زیندانیکردنی ئەو رێبەرە کوردە بهێنرێت و ئاشتی و ئارامی و مافە زەوتکراوەکان بۆ گەلی کوردی ستەمدیدەیە بگەڕێتەوە.

ناوی پشتیوانان و پاڵپشتیکارانی ئەم یاداشتە

1 - یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان (YNK)
2 – بزوتنەوەی گۆڕان
3 – پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (PCDK)
4 – حیزبی ئایندەی کوردستان
5 - حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
6 – پارتی پارێزگارانی کوردستان
8 – حزبی شیوعی کوردستان
9 – کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK)
10 – کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK)
11 - مەلا نادر کەسایەتیی ئایینی
12 – رێکخراوی دەستپێشخەریی کۆمەڵی مەدەنی (CSI)
13 – یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
14 – کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
15 – بزوتنەوەی رزگاریی دیموکراتی کوردستان
16 – بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
17 – ناوەندی سلێمانیی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
18 – حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان
19 – رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (RJAK)
20 – بزوتنەوەی هاوڵاتیی ئازاد و یەکسانی کوردستان
21 – کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپالارێزی کوردستان

کۆمیتەی ئامادەکاریی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی (15)ی شوبات
14-02-2014 - سلێمانی
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-02-2014
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
79%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 15 2014 1:59PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 18 2017 8:23PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 16,836 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
21 حزب‌و رێکخراو داواکارن پەرلەمان‌و حکومەتی‌ هەرێم کار بۆ ئازادکردنی‌ ئۆجەلان بکەن
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
2.👁️کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان - ئێڕاق
3.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-02-2014
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدوڵڵا ئوجەلان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3,495 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574