Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 کاوە ڕەزایی وەکوو باشترین هێرشبەری ئاسیایی لە خولە بەناوبانگەکانی جیهان دیاری کرا
کۆنفیدراسیونی فووتباڵی ئاسیا لە نوێترین ڕاپرسیی خۆیدا، بۆ هەڵبژاردنی باشترین لژیۆنێر لە ئاسیا، ناوی کاوە ڕەزایی لەو ڕاپرسییەدا، بەرچاو دەکەویت.
کاوە ڕەزایی بە تۆمار کردنی گولێک و چەند پاسی گوڵ و چەند
📖 کاوە ڕەزایی وەکوو باشترین هێرشبەری ئاسیایی لە خولە بەناوبانگەکانی جیهان دیاری کرا
💬 هەوێنی حەوت مەنجەڵە شیرانە
هەوێنی حەوت مەنجەڵە شیرانە
مەنجەڵێک شیر پێویستی بەیەک کەوچک هەوێن هەیە بۆ ئەوەی ببێتە ماست، ژمارە حەوت لە زۆر ئیدیۆم دا بەکارهێنراوە(حەوت گیرفان، لە حەوت ئاوانیداوە، حەفت بەڕک، حەوت پەستەک، حەوت جۆش
💬 هەوێنی حەوت مەنجەڵە شیرانە
💬 ئەوە گەز و ئەوە ئەرز
ئەوە گەز و ئەوە ئەرز
گەز، پێوانەیەکە لە مەترێک کورتترە و له( دار و شیشەیەک) وەک ڕاستەیەکی باریک دروستکراوە، پێوانەی قوماشی پێدەکراو چوار بۆ پێنج گەز قوماش، کراسی گەورانی ژنان و پیاوانی تێدەبوو، ئه و
💬 ئەوە گەز و ئەوە ئەرز
💬 بووە ڕێی شامێ
بووە ڕێی شامێ
لەکۆندا کوردی موسڵمان دوورترین ڕێگەی نێوان شام و شارەزوور بووە، بۆ فەریزە و ئەرکی جێبەجێکردنی(حەج) بەپێیان و بەپشتی ووڵاغ و حوشتر و کاروان و قەتار بووە، ئه و ڕێگەیە توش بووە لە گەرما و
💬 بووە ڕێی شامێ
🎵 گەیلان کامەران میوزیکی گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد نوێدەکاتەوە
بەردەرگا یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی زیاد ئەسعەدە کە لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی و لەلایەن گەیلان کامەران میوزیکەکەی کەڤەرکراوە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکراوەتەوە.
ڤیدیۆکلیپی بەردەرگا بۆ یەکەمجار لە
🎵 گەیلان کامەران میوزیکی گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد نوێدەکاتەوە
👫 گەیلان کامەران
گەیلان کامەران، ژەنیاری ئامێری کلارنێت کە بە گەیلان کلارنێت ناسراوە،
👫 گەیلان کامەران
📖 محەمەد عەباس لە کۆڕبەندێکی رووسیا پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت
گەنجێکی کورد لە کۆڕبەندی گەنجانی جیهان لە شاری ئۆرینبۆرگی رووسیا پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت و خەڵاتی 300 هەزار رۆبل، واتە چوار هەزار دۆلاری پێدەدرێت.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژ
📖 محەمەد عەباس لە کۆڕبەندێکی رووسیا پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت
👫 محەمەد عەباس
محەمەد عەباس خەڵکی شارۆچکەی بەردەڕەشی سنووری پارێزگای دهۆکە و تەمەنی 25 ساڵە. ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی کاری رێکخراوەیی و کارکردنە لەسەر پرسی گەنجان و پەروەردە و چەندین پرۆژەی دیکە.
👫 محەمەد عەباس
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 202ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (202)
1. پشکنین: (5443 پشکنینی نوێ)
(1574 هەولێر)، (728 سلێمانی، 162 گەرمیان)، (
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 202ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📝 نامەی مەلا بەختیار، شێخ عەلی و پشکۆ نەجمەدین لە زیندانی یەکێتیدا
دەستنووسی مەلا بەختیار شێخ عەلی و پشکۆ نەجمەدین لە زیندانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا لە 16-12-1985.[1]
📝 نامەی مەلا بەختیار، شێخ عەلی و پشکۆ نەجمەدین لە زیندانی یەکێتیدا
👩 “ئێمە دەڵێین نا” ناونیشانی سیمینارێکە دژی توندو تیژی ژنان لە سلێمانی
ئێوارەی 14-09-2020 کاتژمێر 3 لە شاری سلێمانی لە گەلەری ئورفە بە دەستپێشخەریی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئێمە دەڵێین نا” سیمینارێک لە سەر توندووتیژیی دژ بە ژنان بەڕێوە چوو.
دوای وەستانی
👩 “ئێمە دەڵێین نا” ناونیشانی سیمینارێکە دژی توندو تیژی ژنان لە سلێمانی
👫 ئەفسانە مستەفا
ئەفسانە مستەفا ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر
👫 ئەفسانە مستەفا
📝 راگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە 13-09-2020
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:
بەهۆی رووداوی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لەلایەن چەند کەسێکی خانەوادەی نەخۆشێکەوە و هێرشی ناڕەوا و نابەجێی سەر پزیشکێکی نیشتەجێ و کار
📝 راگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە 13-09-2020
📝 هێزەکانی گەریلا لە حەفتانین لە دوژمنیاندا: سەربازێکی تورک کوژرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان 12ی ئەیلول کاتژمێر 16:30 لە بەکتۆریا
📝 هێزەکانی گەریلا لە حەفتانین لە دوژمنیاندا: سەربازێکی تورک کوژرا
📝 ئەنجومەنی خۆسەریی شەنگال:هیچ بڕیارێک قبوڵ ناکەین لە دەرەوەی ئیرادەی شەنگال بدرێت
ماوەیەکە لە نێوان هەولێر و بەغدا، لەسەر بابەتی ئەمنی و بەڕێوەبەرایەتی شەنگال گوتوبێژ ئەنجام دەدرێت بە بێ ئەوەی بیروڕا و ئیرادەی گەلی شەنگال لەبەرچاو بگیرێت و هەوڵ دەدەن لە ناوچەکە گۆڕانکاری نوێ ئەنجام
📝 ئەنجومەنی خۆسەریی شەنگال:هیچ بڕیارێک قبوڵ ناکەین لە دەرەوەی ئیرادەی شەنگال بدرێت
📝 روونکردنەوەیەک لە پارێزگاری دهۆکەوە لەبارەی قسەکانی دایکە عالییە بۆ مستەفا کازمی
لە پۆستێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک له و بارەیەوە نیەتی قسەکانی ئه و دایکە ئەنفالە بۆ رای گشتی و توێژی گەنجان روون دەکاتەوە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیی
📝 روونکردنەوەیەک لە پارێزگاری دهۆکەوە لەبارەی قسەکانی دایکە عالییە بۆ مستەفا کازمی
👫 رەوەند تاڵیب
رەوەند تاڵیب، کوڕە کوردێکی خەڵکی شاری سلێمانی باشووری کوردستانە و لە منداڵیەوە لەگەڵ خانەوادەکەیەوە نیشتەجێی ئەڵمانیان. ئەو کوڕە گەنجە لە ناو سینەمای ئەڵمانیدا ئەستێرەی لە هەڵکشانە و چەندین خەڵاتی بەد
👫 رەوەند تاڵیب
📝 پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی شۆڕشی ئەیلوولدا
دەقی پەیامەکە
ئەمڕۆ بە شکۆوە یادی پەنجا و نۆ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەکەینەوە کە لە رۆژگارێکی سەخت و دژواردا و بۆ بەرگری لە مان و مافی گەلی کوردستان بە ڕابە رایەتیی مستەفا بارزانیی نەمر و بە پشتیو
📝 پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی شۆڕشی ئەیلوولدا
📝 هەدەپە: ئاکەپە و مەهەپە خەون و خەیاڵی 12ی ئەیلول جێبەجێ دەکات
لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی هەدەپە بەبۆنەی ساڵیادی 12ی ئەیلولەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
هەدەپە وتی، لەگەڵ ئەوەی 40 ساڵ بەسەر کودەتاکەوە تێپەڕێوە بەڵام کاریگەری و ئەنجامەکەی هەستی پێدەکرێت.
لیژن
📝 هەدەپە: ئاکەپە و مەهەپە خەون و خەیاڵی 12ی ئەیلول جێبەجێ دەکات
📝 ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین: چەتەکان زۆر کەسیان ڕفاندووە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان لە عەفرین خەڵکی مەدەنی دەڕفێنن. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕاپۆرتێکی لەبارەی ڕفاندنی هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.
ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیەیە:
لە 3ی ئەیلول لە گوندی تەرمیشای
📝 ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین: چەتەکان زۆر کەسیان ڕفاندووە
💬 سەر ڕەشی بن بۆش
سەر ڕەشی بن بۆش
ئه و ئیدیۆمە بۆ توخمی مێینەی مرۆڤ بەکاردێت لە سەروبەندی شوو کردن، لەکۆمەلی کوردەواریدا پەردەی کچێنی زۆر بەنرخە، نرخەکەی بەرامبەر بە خوێنە، واتە ئەگەر پەردەکە سەلامەت بێت ئەوا کیژەکە پ
💬 سەر ڕەشی بن بۆش
💬 سیر بخۆ و زوڕنای لێدە
سیربخۆ و زوڕنای لێدە
وتراویشە(سیر بخۆ و زوڕنا بژەنە) زوڕنا پێویستی بە هەناسە و پشوو و هەوایەکی زۆر و بەردەوام هەیە نەوەک بێن کورتی و پشوی تەنگ و هەناسەبڕکێ، سیریش خۆراکێکی ڕووەکیە دەبێتە مایەی تەندرو
💬 سیر بخۆ و زوڕنای لێدە
✌️ شەهیدان
سادق شەرەفکەندی
👫 کەسایەتییەکان
مەرزییە فەریقی
👫 کەسایەتییەکان
عوسمان بایدەمیر
✌️ شەهیدان
رائد عەبدولقادر جەباری
👫 کەسایەتییەکان
کاوە ڕەزایی
📖 بەڵێ (دەرسیم)ە شێت! | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بەڵێ (دەرسیم)ە شێت!
بەڵێ (دەرسیم)ە شێت!
21-02-2014 هەینی‌
دەرسیم دیبەگەیی
Darsim2006@hotmail.com

لەوەتەی هەم وابوویمە و هەر واش دەمێنم، لەوەتەی هەم جیاواز بوویمە، لەوەتەی هەم هەموو خۆشییەکانی خۆمم کردۆتە قوربانی نەتەوەو خاکی نیشتمانەکەم، لەوەتەی هەم بیرم لە خۆشی و دەستکەوتی تایبەتی خۆم نەکردۆتەوەو بەرژەوەندی کوردستان و کوردم لا پیرۆزترو بەرزتر بووە و هی خۆشم و کەسانی نزیکی خۆم بەلاوە ناوە، لەوەتەی هەم ژانی خەڵک هی من بووەو ژانەکانی خۆشم بەتەنیا هی خۆم و شاردراوە بووینە!
لە سەردەمی بەعس و ڕژێمی سەدام لە بەرەی کوردایەتی و گەل، ئەوکات زۆر کەس دەستی بە کڵاوی خۆی گرتبوو با نەیبات، ئێمەش کڵاومان بەسەرەوە با بردی! لەدوای ڕاپەڕینیش ئەوانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان نەک ئارەقەیان بۆ کورد نەکردبوو، بەڵکو بەدرێژایی تەمەنیان دژی کورد و کوردستان لە خەباتی جاشانە و بەعسییانەی خۆیان بەردەوام بوون، بەرهەمی خەباتی جاشانەو خۆفرۆشی خۆیان لای سەرکردایەتی سازشکاری کورد بە زیادەوە چنییەوە! سەرەڕای ئەوەی کە باش دەزانم بۆ بەشێکی زۆری خەڵک، سەردەم سەردەمی خۆبردنە پێشەوە، خۆ پێگەیاندن، خۆ دەوڵەمەند کردن و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانە، کەچی نزیکەی (10) ساڵی پڕ لە ماندوو بوون و شەونخونیم لەسەر خۆشییەکان و گیرفانی خۆم تەرخان کردووە بۆ نووسینی دوو پەرتووک (مێژووی کوردستانێتیی شاری موسڵ) و (ئینسکلۆپیدیای تۆمەتبارانی شاڵاوی ئەنفال لە باشووری کوردستان)، هەروەها بەدڵنیایی بایی (1) دەفتەر دۆلار زیاتر بەس تەلەفۆنم کردووە بۆ کوردستان و ئەوروپا، لەپێناوی کۆکردنەوەی زانیارییەکانی ناو پەرتووکی دووەمم، ئەوە جگە لەوەی کە دوو سەفەری تایبەتم کرد بۆ باشووری کوردستان لەپێناوی چاپکردنی ئەم پەرتووکە، کەچی بۆیان چاپ نەکردم. دوژمنێکم نەبوو، لەسەر نووسینەکانم سەدان دوژمنم بۆ خۆم پەیداکرد. ئەوانەی سەرەوە منەت نینە بەسەر کەسیانەوە بکەم، بەڵکو بێئەقڵی و شێتێتی خۆمە بۆتان باس دەکەم! بەڵێ بۆیە و لەبەر ئەم هۆکارانەی سەرەوە (دەرسیم)ە شێتم!
ڕۆژی چوارشەممە (19-02-2014) لەپێناوی پشت ڕاست کردنەوەی هەندێ زانیاری، پەیوەندیم کرد بە پێشمەرگەیەکی دێرین کە هەمیشە هاوکارم بووەو سوودی زۆرم لێی وەرگرتووە، کەچی ئەو گوتی: (دەبێ لە (.....) بپرسم کە ئەو خۆی پێشمەرگەی هەمان کەرت و هەمان تیپ بووە. باشە ژمارەکەیت دەدەمێ خۆت قسەی لەگەڵ بکە). داوام لەو هاوڕێ و پێشمەرگە دێرینە کرد لەبەرئەوەی ئەوەی دیکە ناناسم، بۆیە بە باشی دەزانم هەر خۆی قسەی لەگەڵ بکات و دواتر زانیارییەکانم بداتێ. دوای نزیکەی چارەگە کاتژمێرێک، تەلەفۆنم بۆ هاوڕێکەم کردەوەو گوتی: (برا ئەو برادەرە باش تۆ دەناسێ، هەرکە پرسیارەکانم لێیکرد، یەکسەر گوتی: هەبێ و نەبێ ئەو زانیارییانەت بۆ دەرسیم-ە شێتە، باشە ئەگەر شێت نەبێ ئەوە چییە ئەوەندە لەسەر جاش و ئەنفال دەنووسێ؟).
پێشتر زۆر جار هاوڕێیان، دۆستان، خزمانی خۆم و کەسانی دیکەش پێیان گوتووم کە بێئەقڵ و شێتم بۆیە لەدژی سەرۆکجاش و خۆفرۆشانی کورد و لەسەر ئەنفال دەنووسم، داوایان کردووە وازبێنم. ئەوانەی ئەو قسانەیان پێ گوتووم یاخود ئامۆژگارییان کردووم، دوو بەشن. بەشێکیان لە دڵسۆزی خۆیان بووە بۆ خۆم و خانەوادەکەم نەوەک تووشی کێشەیەک ببم، بەشەکەی دیکەشیان لەبەر ئەوەیان بووە کە بەرژەوەندی خزمایەتی، ئابووری یان حزبییان لەگەڵ هەندێک لە خۆفرۆشان و سەرۆکجاشەکان هەبووە!
خۆ کاتی خۆشی لە ژیانی ڕێکخستن و خەباتی ژێرزەمینی کە بە قسەی بەشێکی زۆری میللەتەکەمان بەگژ قوللەی (قاف)دا دەچووینەوە، ئەو کاتیش من هەر بێئەقڵ و شێت بووم، ئێستاش بە قسەی بەشێکی زۆر لە تێکۆشەرانی دێرین هەمان شتم! کەواتە بەدرێژایی تەمەنم هەر بێئەقڵ و شێت بوویمە و هەرگیز ئاقڵ نابم، بۆیە دەرسیم-ە شێت پڕ بە پێستی خۆمە!
ڕاستەوخۆ قسەی زۆرم گوێ لێ بووە یان بیستۆتەوە، هەروەها هەڕەشە نامەی زۆر ناشرینم بۆ هاتووە کە تا ئێستا بڵاوم نەکردونەتەوە، بەڵام هیچیان وەکو قسەی ئەو پێشمەرگە دێرینە کاریگەری نەگێتیڤانەی لەسەرم دروست نەکردووە! زۆر بێزار کراوم، بەتایبەت لەم دوو مانگەی دواییدا، بێزاریم گەییشتۆتە ڕادەیەک کە لە ژیان بێزاربم و ئاواتی مردن بخوازم، خۆ دڵنیام ئەگەر سەر بە هەر لایەنێک لەو لایەنانە (یەکێتیی، پارتی یان گۆڕان) بوومایە بەمشێوەیە نەک بێزار نەدەکرام بەڵکو داکۆکیشیان لێ دەکردم. لەلایەن جاشەکانی ناو هەرسێ لایەن هەڕەشەم لێ کراوە و هیچ جیاوازییەکیش لەنێوان ئەو سێ لایەنە نابینم کە هەمیشە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەو نیشتمانیان کردۆتە قوربانی بەرژەوەندی تەسک و سنوورداری حزبایەتی خۆیان، هەروەها هەردەم کۆنە جاش و خۆفرۆشێکی ڕیزەکانی خۆیان پێ باشتر بووە لە هەزاران کەسی کوردپەروەرو نیشتمانپەروەر، کە ئەو خۆفرۆشانە دوای ڕاپەڕینی (1991) بە چەند چرکەیەک بوون بە شۆڕشگێڕ (شۆڕشگێ)!
لە پەرتووکی (ئینسکلۆپیدیای تۆمەتبارانی شاڵاوی ئەنفال لە باشووری کوردستان)دا، تاوانەکانی دەوڵەتی ئێراق، حکومەتی ئێراق، سەرۆکجاشە کوردەکان، فەرماندەی مەفرەزە خاسەکانی بەعس و خۆفرۆشانی کوردم تۆمارکردووە لەدژی نەتەوەو نیشتمانی خۆیان، خۆ لەدژی کوردو کوردستانم نەنووسیوە؟ گوناهی من چییە بەرژەوەندی (پارتی، یەکێتیی و گۆڕان) لەگەڵ ئەو سەرۆکجاش و فەرماندەی مەفرەزە خاسانەیە کە لەناو ئەو سێ لایەنە داڵدە دراون؟ کە لەسەر ئەوان دەنووسم و ئەو لایەنانە داکۆکییان لێدەکەن و دەبنە پارێزەری ئەو خۆفرۆشانە، بەڵێ پەلاماری ئەوانیش دەدەم بە نووسینەکانم! تا ئێستا هەرچییەکم لەناو دووتوێی پەرتووکی (ئینسکلۆپیدیای ئەنفال)دا نووسیبێ یاخود هەر نووسینێکی بەدوای خۆیدا هێنابێ، نەک لە وشەیەک بگرە لە تاکە پیتێکیش پەشیمان نیم! ئەوانەی هەڕەشەشیان کردووە با خاوەنی قسەی خۆیان بن، بەتایبەت ئەو کەسەی کە گوتوویەتی: (مەرج بێ دەبێ بە گوللەیەک وەکو سەگ بیتۆپێنم)، با ئەو جاشە دڵنیابێ ئاواتی من دێنێتە دی بەر لەوەی بە ئاواتی خۆت بگات، چونکە زۆر بێزارم لەم ژینە! هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەمەوە لەکاتی سەفەر کردنم بۆ کوردستان، ئاگادارنامەیەک بڵاو بکەمەوە، کە ڕۆژ و کاتی گەییشتنم دیاری بکەم.
لێرەدا ڕایدەگەیەنم بەهۆی بێزارکردنم و بێزاریمەوە، جگە لەو چەند بابەتەی کە ناویان دەبەم و لەم ڕۆژانەدا دەیاننووسم، هیچ نووسینێکی دیکە بڵاو نەکەمەوە، ئەگەر پێشتر نەمنووسیبێ:
1. چەند تێبینییەک لەسەر پەرتووکی (سەروەرییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕۆژگارە سەختەکانی گەلی کورددا)، لە نووسینی عوسمان کانی پانکەیی.
2. سێ شەهیدی شاری قەڵاو منارە، یان سێ هەڵۆی بەرزەفڕی شارەکەی هەولێرم، کە سێ شەهیدی لە سێدارە دراون.
3. ئاگادارنامەیەک سەبارەت بە سەفەر کردنم بۆ کوردستان.
4. وەسیەتنامەیەک، ئەوەیەیان لەوانەیە بەنهێنی بهێڵمەوەو بڵاوی نەکەمەوە کە هەندێ شتی تایبەتی تێدا دەنووسم، یان تەنیا ئەوانەی بڵاو دەمەکەوە کە گشتین.
دوا قسەشم بۆ ئەو کەسانەی کە بە شێتم دەزانن، ئەو کۆپڵە هۆنراوەیە کە نازانم هی کێیە و دەڵێ:
ئەگەر بێ دینم گەر بێ ئیمان
گەر سەرخۆشی مەیخانەکانم
عالەم بەجۆری لە من تێئەگا
منیش ئەو کەسەم کە خۆم ئەیزانم
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
بەڵێ (دەرسیم)ە شێت!
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-02-2014
2.👁️21-02-2014
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️دەرسیم پێشەوا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 92% ✔️
92%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
92%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 21 2014 4:55PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Apr 25 2019 9:29PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 12,312 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.116 KB Apr 25 2019 9:29PMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرنج
  🕮 کورتە ڕێگایەک بۆ ئارام...
  🕮 خودا و گەردوون و مرۆڤ
  🕮 لە بری بیرەوەری
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 17-09-2020
  🗓️ 16-09-2020
  🗓️ 15-09-2020
  🗓️ 14-09-2020
  🗓️ 13-09-2020
  🗓️ 12-09-2020
  🗓️ 11-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سادق شەرەفکەندی
لە 21ی بەفرانباری ساڵی 1316ی هەتاوی (11-01- 1938) لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا لەگوندی تەرەغەی بۆکان لەدایک بوو. لە تەمەنی منداڵیدا باوکی لەدەستدا و سەرپەرشتییەکەی، کەوتە سەرشانی براگەورەکەی، شاعیر و نیشتمانپەروەری گەورەی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا هەژار موکریانیی نەمر. سەردەمی منداڵیی محەمەد سادق، هاوکات بوو لەگەڵ پەرەئەستاندنی خەباتی رزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێران و دامەزراندنی کۆماری کوردستان. رێنۆینی و ئاموژگاریەکانی برا زانا و خەباتگێڕەکەی و زۆر دیمەن لەقۆناخی میژوویی ئەوکات لەبیر
سادق شەرەفکەندی
مەرزییە فەریقی
ناوی تەواوی مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵایە، لەڕێکەوتی 1958.05.22 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەژیان هەڵهێناوه، بەڵام دایک و باوکی خاتوو مەرزیە لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری سنەن.
تا تەمەنی 17 ساڵی مەرزییەژیانی لەشاری مەریوان بەسەر دەبات، بۆ خوێندنی مامۆستایەتی روو دەکاتەشاری سنە و لەوێ خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکات، بڕوانامەی دبلۆم لەبواری مامۆستایەتیدا بەدەستدەهێنێت.
هەر لەتەمەنی منداڵیدا هەستی کردووه، کەدەنگی خۆشەو بەهرەی دەنگخۆشی تێدایە، لەلایەن باوکییەوە هاندراوه، بەڵام بەهۆی نادروستی کۆمە
مەرزییە فەریقی
عوسمان بایدەمیر
سەرۆک شارەوانی ئامەد بووە و پاشتر بووەتە پەڕڵەمانتاری روها، تورکەکان بە ئۆجەلانی دووەمی ناودەبەن.
خەڵکی دیاربەکرە و لە 01-01-1971 لەدایکبووە، پارێزەر و چالاکڤانێکی ئەکتیڤی بواری مافی مرۆڤە، ئەو سەبارەت بەسەردەمی منداڵی خۆی دەڵێت ئەز کە چوومە مەکتەب گەلەک زەحمەتم کێشا، تورکیم نەدەزانی و بەلێدان تورکی فێرکرام.
بایدەمیر کۆلیژی یاسای لە زانکۆی دیجلەی دیاربەکر خوێندووە، لە 1999دا یەکێک بوو لەو پارێزەرانەی ئامادەیی خۆی بۆ بەرگری کردن لە ئۆجەلان راگەیاند. لە 2003دا شەش مانگی لە ئەمەریکا بەسەر برد بۆ
عوسمان بایدەمیر
رائد عەبدولقادر جەباری
ئێوارەی 18-09-2017 لە بانگەشەی ریفراندۆم لە کەرکوک لەلایەن بارەگایەکی تورکمانەوە تەقەی لێدەکرێت و گیان لەدەست دەدات. چەند هاوڕێیەکیشی برینداردەبن.
رائد عەبدولقادر جەباری
کاوە ڕەزایی
یاریزانێکی کوردی کرماشانییە، یاریزانی تیپی یەکەمی هەڵبژاردەی ئێرانە.
لەیەکەم ئەزموونی ژیانی پیشەگەریدا لەخولی پیشەگەرانی تۆپی پێی یانەکانی بەلژیکا (جوپیلێر پڕۆ لیگ) بۆ یانەی رۆیاڵ شارلروا یاری دەکات و تائێستا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و لە 26 یاریدا 2148 خولەک یاری کردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ تۆمار و 6 گۆڵیش سازبکات و لەپلەی سێیەمی ریزبەندی گۆڵکەرانی خولەکە دایە، پێدەچێت لەپێکهاتەی کۆتایی کیرۆش-ی راهێنەر جێگەی خۆی بکاتەوە.
شایەنی باسە کاوە رەزایی هێرشبەری هەڵکەوتووی کورد ساڵی 2015 بۆیەکەمجار
کاوە ڕەزایی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574