Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز
ناوی کتێب :- سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆۆمز
نووسەر:- ئارثەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:- مەدینە ئەحمەد قادر
چیرۆکی بەناوبانگی شێرلۆک هۆڵمز، کە بەرهەمی وڵاتی بەریتانیایە لەسەدەی نۆزدەهەم بەرهە
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز
📕 تەڵاق و لێکجیابوونەوە لە باشووری کوردستان، شاری هەولێر بە نموونە
سەرباز سیامەند
2018
📕 تەڵاق و لێکجیابوونەوە لە باشووری کوردستان، شاری هەولێر بە نموونە
💬 گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
[1]گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
گڕ، زمانەی گەرمییە چ لەئاگر بێت یان لە جۆش وخرۆشی مرۆڤەوە بێت، کۆمەڵێک کوڕوکاڵ و کیژوکچۆڵە لە زەماوەندی بەیەکگەیاندنی بوک و زاوا، زۆر بەگوڕوتینەوە و پڕجۆش و خرۆشەوە هە
💬 گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
💬 بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە
بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە.
ئاودێری دێمەکاران خوایە، گەنمی زەوی پشتئاو بە بارانێ ئاو دەدرێت و زەوی بەرئاویش بە کارێز و جۆگە و ئەستێرە و بیران ئاو دەدرێت، چ باران و چ ئاودێرییەک
💬 بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە
💬 چارەی خواستنێ دانە
چارەی خواستنێ دانە
چارە، چارەسەرکردنی بابەتێکە، خواستن واتە داخوازیکردن بۆ شتێک یان کەسێک، دان، پێدانە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەی ئیدیۆمەکە وەکو مەبەستیش گوزارشتە بۆ خوازبێنی کیژوکاڵ و یان شت ومەکی ناوم
💬 چارەی خواستنێ دانە
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
نووسینی: پیر لوقمان[1]
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
لە10-02- 1970دا، بەهەوڵ و هیممەتی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نوسەرانی کورد، مۆڵەتی رەسمی کارکردنی ئەو رێکخراوە لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق وەرگیراوە، لەو کاتەوە هاتە مەیدانی کارو خزمەتی ئەدەبی و
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
👫 زاگرۆس محەمەد ئەحمەد
زاگرۆس محەمەد ئەحمەد لە ساڵی 1983 دا لە گوندی ناوگردان، کە کەوتووەتە دەڤەری شارەزوور و نزیک شارۆچکەی سەیدسادق، لە دایک بووە. زاگرۆس محەمەد لە تەمەنی لاوییەوە چالاکی هەبووە و لە ساڵی 1996 دا بووەتە ئەن
👫 زاگرۆس محەمەد ئەحمەد
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
نووسینی: بورهان شێخ ڕەوف[1]
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
📕 تێنسی سەرمێز
ئامادەکردنی: عومەر عەلی
📕 تێنسی سەرمێز
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژانامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردن و هێرش و سوکایەتی بۆ سەر پۆلێک رۆژنامەنوسی کورد لە شاری کەرکوک
لەگەڵ ئەوەی لەم ساڵدا سەندیکای رۆژنامەنوسانی
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
لەکاتێکدا کەهەرێمەکەمان بە بارودۆخێکی هەستیاردا گوزەردەکات و هاوڵاتیان نائارام و گرفتاری چەندین قەیرانن و لەبەردەم چەندین هەڕەشەو مەترسی دەرکی وناخۆیی دان. راگەیاندنیش بەهۆی تێکەڵ بوونی لەگەڵ ململانێک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
بەرواری 22/9/2020 لەبنکەی پۆلیسی ئەزمڕ لەشاری سلێمانی ڕۆژنامەنوس (بەهرۆز جەعفەر) ئەندامی لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بەتۆمەتی بابەتێکی ناوزڕاندن دەستگیردەکرێت و بۆماوەی یەک هەفتە دەستب
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی، ساڵی 1924 لە گوندی تاوێرە لەدایک بوەو لەساڵی 2005 بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، خاوەنی 13 کوروکچ بوە کە 12 یان لە ژیاندا ماون، . باپیری کە بە حەمەی خەسرەو ناسراوە لەتیرەی جاڤی م
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'[1]
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
ئەمڕۆ بەرواری 17/10/2020 لەکاتی روماڵ کردنی ئەو روداوەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیان دەسوتاند لەشاری بەغداد، تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی روداو کە پێکهاتوون لە ‘هەڵکەوت عەزیز
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
💬 وەک زیوانی تاڵە
وەک زیوانی تاڵە
زیوان، ڕوەکێکی زستانییە لەگەڵ دەغل و دان گەشە دەکات ولەپوشپەڕدا تۆوێکی مەیلە و زەردی بۆرباوی شێوەی نزیک لە جۆ و گەنمە، لەدێرزەمانەوە لەگەڵ گەنم و جۆ دەڕوێت و بەئاستەم وەک گژوگیا و قەر
💬 وەک زیوانی تاڵە
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کاوکۆتی دوای خلەوخەرمان و مانگی خەرمانان بەشەغرە و ڕەشکەی دەگوازرێتەوە و لەکادینان دادەکرێت بۆ وەرزی زستان و ساردوسۆڵە و بەفرانبار و ڕێبەندان دەدرێتەوە پاتاڵی وەک مەڕوم
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
گاڵ، ڕووەکێکە تۆوەکەی هاوشێوەی تۆی پەمۆ-لۆکەیە، کەسێک زۆر شارەزاش بێت خراپ دەتوانێت لێکیان جیابکاتەوە، گاڵ ناوێکی کۆنە و ئێستا پێی دەوترێت(هەرزان و گڵێنە) بۆ ئالیکی ئاژەلان سودی
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
ئەکتەر و ئەندامی کارای تیپی نواندنی سلێمانی.
ئارارات مەجید، ژینگە دۆست و خەمخۆری ژینگە و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، سەعات 2ی شەوی 24-10-2020 بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
👫 کەسایەتییەکان
قەناتی کوردۆ - کوردۆیڤ
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد عەبدولحەمید - فەرهاد...
👫 کەسایەتییەکان
شەیما
✌️ شەهیدان
خالید وەهاب
✌️ شەهیدان
سدیق محەمەد عەلی ئەرگوشی - ...
📖 بەڵێ (دەرسیم)ە شێت! | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بەڵێ (دەرسیم)ە شێت!
بەڵێ (دەرسیم)ە شێت!
21-02-2014 هەینی‌
دەرسیم دیبەگەیی
Darsim2006@hotmail.com

لەوەتەی هەم وابوویمە و هەر واش دەمێنم، لەوەتەی هەم جیاواز بوویمە، لەوەتەی هەم هەموو خۆشییەکانی خۆمم کردۆتە قوربانی نەتەوەو خاکی نیشتمانەکەم، لەوەتەی هەم بیرم لە خۆشی و دەستکەوتی تایبەتی خۆم نەکردۆتەوەو بەرژەوەندی کوردستان و کوردم لا پیرۆزترو بەرزتر بووە و هی خۆشم و کەسانی نزیکی خۆم بەلاوە ناوە، لەوەتەی هەم ژانی خەڵک هی من بووەو ژانەکانی خۆشم بەتەنیا هی خۆم و شاردراوە بووینە!
لە سەردەمی بەعس و ڕژێمی سەدام لە بەرەی کوردایەتی و گەل، ئەوکات زۆر کەس دەستی بە کڵاوی خۆی گرتبوو با نەیبات، ئێمەش کڵاومان بەسەرەوە با بردی! لەدوای ڕاپەڕینیش ئەوانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان نەک ئارەقەیان بۆ کورد نەکردبوو، بەڵکو بەدرێژایی تەمەنیان دژی کورد و کوردستان لە خەباتی جاشانە و بەعسییانەی خۆیان بەردەوام بوون، بەرهەمی خەباتی جاشانەو خۆفرۆشی خۆیان لای سەرکردایەتی سازشکاری کورد بە زیادەوە چنییەوە! سەرەڕای ئەوەی کە باش دەزانم بۆ بەشێکی زۆری خەڵک، سەردەم سەردەمی خۆبردنە پێشەوە، خۆ پێگەیاندن، خۆ دەوڵەمەند کردن و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە تایبەتییەکانە، کەچی نزیکەی (10) ساڵی پڕ لە ماندوو بوون و شەونخونیم لەسەر خۆشییەکان و گیرفانی خۆم تەرخان کردووە بۆ نووسینی دوو پەرتووک (مێژووی کوردستانێتیی شاری موسڵ) و (ئینسکلۆپیدیای تۆمەتبارانی شاڵاوی ئەنفال لە باشووری کوردستان)، هەروەها بەدڵنیایی بایی (1) دەفتەر دۆلار زیاتر بەس تەلەفۆنم کردووە بۆ کوردستان و ئەوروپا، لەپێناوی کۆکردنەوەی زانیارییەکانی ناو پەرتووکی دووەمم، ئەوە جگە لەوەی کە دوو سەفەری تایبەتم کرد بۆ باشووری کوردستان لەپێناوی چاپکردنی ئەم پەرتووکە، کەچی بۆیان چاپ نەکردم. دوژمنێکم نەبوو، لەسەر نووسینەکانم سەدان دوژمنم بۆ خۆم پەیداکرد. ئەوانەی سەرەوە منەت نینە بەسەر کەسیانەوە بکەم، بەڵکو بێئەقڵی و شێتێتی خۆمە بۆتان باس دەکەم! بەڵێ بۆیە و لەبەر ئەم هۆکارانەی سەرەوە (دەرسیم)ە شێتم!
ڕۆژی چوارشەممە (19-02-2014) لەپێناوی پشت ڕاست کردنەوەی هەندێ زانیاری، پەیوەندیم کرد بە پێشمەرگەیەکی دێرین کە هەمیشە هاوکارم بووەو سوودی زۆرم لێی وەرگرتووە، کەچی ئەو گوتی: (دەبێ لە (.....) بپرسم کە ئەو خۆی پێشمەرگەی هەمان کەرت و هەمان تیپ بووە. باشە ژمارەکەیت دەدەمێ خۆت قسەی لەگەڵ بکە). داوام لەو هاوڕێ و پێشمەرگە دێرینە کرد لەبەرئەوەی ئەوەی دیکە ناناسم، بۆیە بە باشی دەزانم هەر خۆی قسەی لەگەڵ بکات و دواتر زانیارییەکانم بداتێ. دوای نزیکەی چارەگە کاتژمێرێک، تەلەفۆنم بۆ هاوڕێکەم کردەوەو گوتی: (برا ئەو برادەرە باش تۆ دەناسێ، هەرکە پرسیارەکانم لێیکرد، یەکسەر گوتی: هەبێ و نەبێ ئەو زانیارییانەت بۆ دەرسیم-ە شێتە، باشە ئەگەر شێت نەبێ ئەوە چییە ئەوەندە لەسەر جاش و ئەنفال دەنووسێ؟).
پێشتر زۆر جار هاوڕێیان، دۆستان، خزمانی خۆم و کەسانی دیکەش پێیان گوتووم کە بێئەقڵ و شێتم بۆیە لەدژی سەرۆکجاش و خۆفرۆشانی کورد و لەسەر ئەنفال دەنووسم، داوایان کردووە وازبێنم. ئەوانەی ئەو قسانەیان پێ گوتووم یاخود ئامۆژگارییان کردووم، دوو بەشن. بەشێکیان لە دڵسۆزی خۆیان بووە بۆ خۆم و خانەوادەکەم نەوەک تووشی کێشەیەک ببم، بەشەکەی دیکەشیان لەبەر ئەوەیان بووە کە بەرژەوەندی خزمایەتی، ئابووری یان حزبییان لەگەڵ هەندێک لە خۆفرۆشان و سەرۆکجاشەکان هەبووە!
خۆ کاتی خۆشی لە ژیانی ڕێکخستن و خەباتی ژێرزەمینی کە بە قسەی بەشێکی زۆری میللەتەکەمان بەگژ قوللەی (قاف)دا دەچووینەوە، ئەو کاتیش من هەر بێئەقڵ و شێت بووم، ئێستاش بە قسەی بەشێکی زۆر لە تێکۆشەرانی دێرین هەمان شتم! کەواتە بەدرێژایی تەمەنم هەر بێئەقڵ و شێت بوویمە و هەرگیز ئاقڵ نابم، بۆیە دەرسیم-ە شێت پڕ بە پێستی خۆمە!
ڕاستەوخۆ قسەی زۆرم گوێ لێ بووە یان بیستۆتەوە، هەروەها هەڕەشە نامەی زۆر ناشرینم بۆ هاتووە کە تا ئێستا بڵاوم نەکردونەتەوە، بەڵام هیچیان وەکو قسەی ئەو پێشمەرگە دێرینە کاریگەری نەگێتیڤانەی لەسەرم دروست نەکردووە! زۆر بێزار کراوم، بەتایبەت لەم دوو مانگەی دواییدا، بێزاریم گەییشتۆتە ڕادەیەک کە لە ژیان بێزاربم و ئاواتی مردن بخوازم، خۆ دڵنیام ئەگەر سەر بە هەر لایەنێک لەو لایەنانە (یەکێتیی، پارتی یان گۆڕان) بوومایە بەمشێوەیە نەک بێزار نەدەکرام بەڵکو داکۆکیشیان لێ دەکردم. لەلایەن جاشەکانی ناو هەرسێ لایەن هەڕەشەم لێ کراوە و هیچ جیاوازییەکیش لەنێوان ئەو سێ لایەنە نابینم کە هەمیشە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەو نیشتمانیان کردۆتە قوربانی بەرژەوەندی تەسک و سنوورداری حزبایەتی خۆیان، هەروەها هەردەم کۆنە جاش و خۆفرۆشێکی ڕیزەکانی خۆیان پێ باشتر بووە لە هەزاران کەسی کوردپەروەرو نیشتمانپەروەر، کە ئەو خۆفرۆشانە دوای ڕاپەڕینی (1991) بە چەند چرکەیەک بوون بە شۆڕشگێڕ (شۆڕشگێ)!
لە پەرتووکی (ئینسکلۆپیدیای تۆمەتبارانی شاڵاوی ئەنفال لە باشووری کوردستان)دا، تاوانەکانی دەوڵەتی ئێراق، حکومەتی ئێراق، سەرۆکجاشە کوردەکان، فەرماندەی مەفرەزە خاسەکانی بەعس و خۆفرۆشانی کوردم تۆمارکردووە لەدژی نەتەوەو نیشتمانی خۆیان، خۆ لەدژی کوردو کوردستانم نەنووسیوە؟ گوناهی من چییە بەرژەوەندی (پارتی، یەکێتیی و گۆڕان) لەگەڵ ئەو سەرۆکجاش و فەرماندەی مەفرەزە خاسانەیە کە لەناو ئەو سێ لایەنە داڵدە دراون؟ کە لەسەر ئەوان دەنووسم و ئەو لایەنانە داکۆکییان لێدەکەن و دەبنە پارێزەری ئەو خۆفرۆشانە، بەڵێ پەلاماری ئەوانیش دەدەم بە نووسینەکانم! تا ئێستا هەرچییەکم لەناو دووتوێی پەرتووکی (ئینسکلۆپیدیای ئەنفال)دا نووسیبێ یاخود هەر نووسینێکی بەدوای خۆیدا هێنابێ، نەک لە وشەیەک بگرە لە تاکە پیتێکیش پەشیمان نیم! ئەوانەی هەڕەشەشیان کردووە با خاوەنی قسەی خۆیان بن، بەتایبەت ئەو کەسەی کە گوتوویەتی: (مەرج بێ دەبێ بە گوللەیەک وەکو سەگ بیتۆپێنم)، با ئەو جاشە دڵنیابێ ئاواتی من دێنێتە دی بەر لەوەی بە ئاواتی خۆت بگات، چونکە زۆر بێزارم لەم ژینە! هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەمەوە لەکاتی سەفەر کردنم بۆ کوردستان، ئاگادارنامەیەک بڵاو بکەمەوە، کە ڕۆژ و کاتی گەییشتنم دیاری بکەم.
لێرەدا ڕایدەگەیەنم بەهۆی بێزارکردنم و بێزاریمەوە، جگە لەو چەند بابەتەی کە ناویان دەبەم و لەم ڕۆژانەدا دەیاننووسم، هیچ نووسینێکی دیکە بڵاو نەکەمەوە، ئەگەر پێشتر نەمنووسیبێ:
1. چەند تێبینییەک لەسەر پەرتووکی (سەروەرییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕۆژگارە سەختەکانی گەلی کورددا)، لە نووسینی عوسمان کانی پانکەیی.
2. سێ شەهیدی شاری قەڵاو منارە، یان سێ هەڵۆی بەرزەفڕی شارەکەی هەولێرم، کە سێ شەهیدی لە سێدارە دراون.
3. ئاگادارنامەیەک سەبارەت بە سەفەر کردنم بۆ کوردستان.
4. وەسیەتنامەیەک، ئەوەیەیان لەوانەیە بەنهێنی بهێڵمەوەو بڵاوی نەکەمەوە کە هەندێ شتی تایبەتی تێدا دەنووسم، یان تەنیا ئەوانەی بڵاو دەمەکەوە کە گشتین.
دوا قسەشم بۆ ئەو کەسانەی کە بە شێتم دەزانن، ئەو کۆپڵە هۆنراوەیە کە نازانم هی کێیە و دەڵێ:
ئەگەر بێ دینم گەر بێ ئیمان
گەر سەرخۆشی مەیخانەکانم
عالەم بەجۆری لە من تێئەگا
منیش ئەو کەسەم کە خۆم ئەیزانم
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
بەڵێ (دەرسیم)ە شێت!
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-02-2014
2.👁️21-02-2014
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️دەرسیم پێشەوا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 92% ✔️
92%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
92%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 21 2014 4:55PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Apr 25 2019 9:29PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 12,412 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.116 KB Apr 25 2019 9:29PMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 وزەی مرۆڤ و ڕێگای بەرە...
  🕮 تەڵاق و لێکجیابوونەوە ...
  🕮 ناڕێکییەکانی داگیربوون
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 31-10-2020
  🗓️ 30-10-2020
  🗓️ 29-10-2020
  🗓️ 28-10-2020
  🗓️ 27-10-2020
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
قەناتی کوردۆ - کوردۆیڤ
ژیاننامە
کوردناس و زانای مەزنی کوردی یەکێتی سۆڤیەتی جاران پڕۆفیسۆر قەناتی کوردۆ 97 ساڵ لەمەوبەر لەڕۆژی 1909-09-12 لە گوندی سوسزی ناوچەی قانزمانی هەرێمی قارس لەکوردستانی باکورری سەر بەدەوڵەتی عوسمانی لەدایکبووه، ناوی تەواوی قەنات کوڕی کوردۆ کوڕی کەلەش کوڕی خدرەو لەسەر ئایینی ئێزیدی بووه.
لە کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانی لەساڵی 1918دا کە تورکەکان جینۆسایدی ئەرمەنی کرد، بنەماڵەی قەنات و خەڵکی ئاواییەکەیان خۆیان لەچنگی تورکەکان رزگار کردو بەرەو ناوچەی ئاپارانی ئەرمەنستانی ژێر دەستی رووسیا کەوتنەڕێ و
قەناتی کوردۆ - کوردۆیڤ
فەرهاد عەبدولحەمید - فەرهاد پەهلەوان
فەرهاد پاڵەوان لە ساڵی 1945 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەهۆی کاری باوکییەوە هاتوونەتە بەغدا و پاشان بۆ خوێندن رووی لە سلێمانی کردووە و کۆلیژی کشتوکاڵی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی کاژیک بووە. پاش هەرەس دەگەڕێتەوە بۆ سنە و ماوەیەکیش پاسۆک بووە. پاشان لە فەرمانگەی کشتوکاڵی سنە ساڵانێکی زۆر کاری کردووە. بەهۆی ئەوەی هەردەم لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی داگیرکەری ئێرانەوە لێپرسینەوەی لێوەکراوە لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی بیست دیسان گەڕاوەتەوە سلێمان
فەرهاد عەبدولحەمید - فەرهاد پەهلەوان
شەیما
تەمەنی 17 ساڵ بوو، رۆژی 30-10-2018 لەلایەن برایەکییەوە بە حەوت فیشەک لەسەر بەکارهێنانی مۆبایل دەکوژرێت. رۆژی 19-11-2018 پۆلیسی هەولێر برا ژنکوژەکە دەستگیر دەکات.
شەیما
خالید وەهاب
شەهید لەساڵی 1956 لە خانەقین لەدایک بوە
لە کاتی گرتنی،زانکۆی تەواو کردبوو،هەڵگری فیکری چەپ وعاشقی نەتەوەکەی بوو..
برای جوانەمەرگ(ئازاد وەهاب)ی هونەرمەندو پێشمەرگە بوو. (ئازاد خانەقینی)
برای پێشمەرگەو هونەرمەند (بارزان وەهاب) کە ئێستا لە شاری سلێمانی دەژێ،تەمەن درێژ بێت.
خالید وەهاب
سدیق محەمەد عەلی ئەرگوشی - سدیق ئەرگوشی
لەساڵی 1966 لەدایکبووە، تا پۆلی پێنجی ئامادەیی خوێندووە، لەساڵی 1988 ەوە بووەتە پێشمەرگە، دوای دابڕانی دووبارە لەساڵی 1991 بووەتە پێشمەرگە و تارۆژی شەهیدبوونی لە 31-10-2016 بەردەوام بووە لەخزمەتکردن.
دوا شوێنی پێشمەرگایەتی شەهید، بارەگای فەرماندەیی سوپای بارزان بوو، دوو هاوسەر و 13 منداڵی هەیە، کاتژمێر نزیکەی 10ی پێشنیوەڕۆ لەناو گوندی خەزیلە- خراب بێت بەدەستی داعش شەهیدبوو.
سدیق محەمەد عەلی ئەرگوشی - سدیق ئەرگوشی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,702 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574