هونەرمەندی شێوەکار ئاراس عوسمان ناسراو بە ئاراس گەرمیانی دانیشتووی شارۆچکەی ڕزگارییە لەرۆژئاوای شاری کەلار پێنج ساڵە، خەریکی کاری نیگار کێشییە تائێستا پێنج پێشانگەی بۆ بەرهەمەکانی کردۆتەوە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان نیگارکێش ئاراس عوسمان، جیاوازە لەنیگارکێشەکانی دیکە، چونکە ئەو لە بری دەستی، بە قاچەکانی کاری نیگار کێشی دەکا.شێوەکار ئاراس عوسمان زیاترنیگاری سروشتی کوردستان و ئەو نەهامەتییانەی بەسەر گەلی کورددا هاتوون، لە نیگارەکانیدا ڕەنگ دانەوەی هەیە هەروەها زیاتر بۆیەی زەیتی بەکاردێنێ لە تابلۆکانی
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,706 defa görüntülendi