دهۆک: شەش رووداوی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی نەورۆز روویاندا
📊 ئامار و راپرسی
خەندان-رەڤەند گوهەرزی
بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک راگەیاند لە رۆژی یەکەمی جەژنی نەوروزدا شەش رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بەلام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئازاد تەها، بەرپرسی بەرشی راگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک بە خەندانی راگەیاند : " لە رۆژی یەکەمی جەژنی نەورۆزدا هیچ رووداوێکی دڵتەزێن لە سنووری پارێزگای دهۆک رووینەداوه، تەنها شەش رووداوی بچوک نەبێت کە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە ".
وتیشی :" داوا لە شوفێران دەکەین زیاتر پابەندبن به رێنماییەکایی هاتووچۆ لەم دوو سێ رۆژەی جەژن تا گیان و ماڵی خویان هاوڵاتیان پارێزراو بێت ".
بەرپرسی بەرشی راگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ئاماژە بەوەشی کرد: " پلانی هاتووچۆی ئەمسال لە پارێزگای دهۆک، پلانێکی سەرکەوتوو بووە و جیاوازییەکی گەورەی هەبووە لە چاو ساڵانی پێشوو".
ئازاد تەها روونیشیکرد : " تارادەیەکیش هاوڵاتیان هاوکاریی هێزەکانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆیان کردووە ".
- 22-03-2014