خەندان-رەهێل سەمەد
لەرۆژانی جەژنی نەورۆز لەسنووری پارێزگای هەولێرحەوت ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون و سەرجەم ڕووداوەکانیش 18 قوربانیی لێکەوتەوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بەخەندانی ڕایگەیاند: لەمیانی گەشتی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر لە ڕۆژانی نەورۆزدا، حەوت ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە کە بە هۆیەوە 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 15ی دیکەش بریندار بووە.
فازل حاجی ڕاشیگەیاند: بە بەراورد بە نەورۆزی ڕابردوو، ڕووداوەکان کەمی کردووە، چونکە پارساڵ 12 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکرابوون.
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستەروو: جگە له و ڕووداوانەی باسکران پلانی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر بەرێژەیەکی زۆرباش جێبەجێکرا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئۆتۆمبێل له و بۆنەیەدا لە شەقام و ڕێگا و سەیرانگاکان بوون.
- 24-03-2014