ئەمڕۆ دووشەممە (24ی ئازاری 2014) لەمەراسیمی کردنەوەی مزگەوتێک لەشارۆچکەی تەوێڵە قورئانێکی تەمەن 204 ساڵ کە دەستنووسی زانایەکی ئایینی ناوچەی هەورامانە نمایش کرا و پێشکەشی مزگەوتەکە کرا.
لەمەراسیمی کردنەوەی مزگەوتی مەلا نەزیری گەورە لە شارۆچکەی تەوێڵە دەستنووسێکی ئه و مامۆستایە (مەلا نەزیری گەورەی تەوێڵە 1786-1878) کە لای یەکێ لەنەوەکانی پارێزرابوو، گەڕێنرایەوە بۆمزگەوتەکە.
ئەحمەد نەزیری کە نەوەی حاجی مەلا نەزیری گەورەیە و لەوڵاتی ئێران نیشتەجێیە و لەباوکیەوە ئه و قورئانە دەستنووسەی بۆماوەتەوە، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند: "ئه و قورئانە دەستنوسە 33یەمین نوسخەی دەستنوسی قورئانە کە حاجی مەلا نەزیری گەورەی تەوێڵە بەدەستی خۆی نوسیویەتیەوە و لای ئێمە پارێزراوە و ئێستا گەڕاندوومانەوە بۆ ئەم مزگەوتە".
وتیشی: "مێژووی نووسینەوەی ئەم قورئانە دەگەڕێتەوە بۆ 204 ساڵ بەرلەئێستا و مامۆستا مەلا نەزیری گەورەی تەوێڵە بەدەستوخەتی خۆی نوسیویەتیەوە و پشتاوپشت لای ئێمە پارێزراوە".
- 24-03-2014
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 12,189