دیوانی دڵزار
چاپی دووەم 2006
دڵزار نازناوی شیعریی شاعیری گەورەی گەلەکەمان ئەحمەدی مستەفای حەوێزی یە، لەساڵی 1920 لەشاری کۆیە(کۆیسنجاق)، شاری حاجی قادر و دڵداری مەزن لەدایکبووە، برای شاعیرانی کورد خاتوو فریشتە وکەریم شارەزایە و لە بنەماڵەیەکی ئەدەب پەروەری هۆشیار سەری هەڵداوه و و چاوەگەشەکانی بە دیمەنی چیاکانی باواجی و هەیبەسوڵتان و ئاوەگرد و سەیرانگاکانی ئەم شارە کراونەتەوە، هەرلە کۆیە خوێندنی سوختەخانەی و سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە، دڵزار لە تەمەنی بیست ساڵی دەستی بەشیعر دانان کردوە، بەچاکی فێری زمانەکانی(کوردی، عەرەبی وفارسی) بووە، شاعیر لە ساڵی 1946 ەوە تا ئەمرۆ کە دەکاته64 ساڵ، جگە لە چەند ساڵێک، هەرهەموو ژیانی لە بەندیخانەکان و پێشمەرگایەتی و دەربەدەری و غوربەت و پتر له15 ساڵیش لەماڵ و منداڵەکانی دابڕاوە، لەم بارەیەوە لە بەشێکی هۆنراوەی (حەفتاو دوو ساڵی تەمەنم ڕۆیی) دەڵێ :-
هەشتی یەکی هەزارو نۆسەدونەوەت و دوو
حەفتاودووساڵی ڕەبەق لە تەمەنم تەواوبوو
وەک کەسانێکی ئازاد، ژینی ئاسایی نەژیاین
دوای بەندی و پارتیزانی ئێستاش والەغوربەتاین
بەڵام ئەوەی کە مایەی سەبەرزی و شانازییە
سەرشۆرنەکردنمان و خەبات و گیانبازی یە
خواندن و دانلۆدکرنا پەرتووکا: دیوانی دڵزار
1,367 جارا هاتیە دابەزاندن
داخوازێ ژ نڤێسەر ، وەرگێر و دەزگەهێن بەلاڤکرنێ دکەین ئەگەر بو هەوە باش نینە پەرتوکا هەوە ل ڤێرێ بیت ، دخوازین مە ئاگەهدار بکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,936 جار هاتیە دیتن