عەلی ئەسغەر نەسروڵڵا پوور
هەولێر-2007
ئامێری موزیکی کورد
ئەم پەڕتووکە عەلی ئەسغەر نەسروڵڵا پوور ئامادەی کردووە و ستار کەریم وەریگێڕاوە بۆ کوردی. کاوە فەقێ زادە پێداچوونەوەی موزیکی بۆ کردووە. یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی دنیای هونەری موزیکی کوردی و ناساندنی موزیکژەنە میللەییەکانی کورد لە سنە و کرماشان و بۆکان و ... چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان، ناوەرۆکی پەڕتووکەکە لە چەند بەشێک پێکدێ، نووسەر دوای گەڕان و زانیاری وەرگرتنێکی زۆر توانیوێتی زانیاری لەسەر موزیک ژن و چۆنێتی موزیک ژەنین و وەستا کارامەکانی درووستکردنی ئامێری زوڕنا و باڵەبان و دەف و شمشاڵ بناسێنێ. هاوکات گەڕاوەتەوە بۆ مێژووی کەونارا و سەردەمانی زوو و زانیاری لەسەر سەرەتاکانی تەمبوور و ساز و دەف و زوڕنا و... ئەم بەرهەمە لە بڵاوکراوەکانی ئینتیتیوتی کەلەپوری کوردە، نووسەر توانیوێتی زانیاری ورد لەسەر موزیکژەنەناودارەکانی کورد لە کرماشان و سنە و گەلێک شوێنی دیکە بناسێنێ، کە چۆن موزیکیان ژەندووە، هەروەها سەربارەت بە پەیوەندی موزیک و تەکییە و خانەقاکان دواوە، کە لەرابردوودا موزیکی کوردی بەو شێوەیە لەتەکییە و خانەقاکاندا ڕۆڵی هەبووە لە موزیکی ئایینی و عیرفانیدا. پەڕتووکەکە لەدووتوێی 218 لاپەڕەدایە و ساڵی 2007 چاپی یەکەم. حەمید ڕەزا ئازموودە نەخشەسازی بۆ کردووە. [1]
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,530 ganger