Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز
ناوی کتێب :- سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆۆمز
نووسەر:- ئارثەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:- مەدینە ئەحمەد قادر
چیرۆکی بەناوبانگی شێرلۆک هۆڵمز، کە بەرهەمی وڵاتی بەریتانیایە لەسەدەی نۆزدەهەم بەرهە
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز
📕 تەڵاق و لێکجیابوونەوە لە باشووری کوردستان، شاری هەولێر بە نموونە
سەرباز سیامەند
2018
📕 تەڵاق و لێکجیابوونەوە لە باشووری کوردستان، شاری هەولێر بە نموونە
💬 گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
[1]گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
گڕ، زمانەی گەرمییە چ لەئاگر بێت یان لە جۆش وخرۆشی مرۆڤەوە بێت، کۆمەڵێک کوڕوکاڵ و کیژوکچۆڵە لە زەماوەندی بەیەکگەیاندنی بوک و زاوا، زۆر بەگوڕوتینەوە و پڕجۆش و خرۆشەوە هە
💬 گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
💬 بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە
بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە.
ئاودێری دێمەکاران خوایە، گەنمی زەوی پشتئاو بە بارانێ ئاو دەدرێت و زەوی بەرئاویش بە کارێز و جۆگە و ئەستێرە و بیران ئاو دەدرێت، چ باران و چ ئاودێرییەک
💬 بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە
💬 چارەی خواستنێ دانە
چارەی خواستنێ دانە
چارە، چارەسەرکردنی بابەتێکە، خواستن واتە داخوازیکردن بۆ شتێک یان کەسێک، دان، پێدانە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەی ئیدیۆمەکە وەکو مەبەستیش گوزارشتە بۆ خوازبێنی کیژوکاڵ و یان شت ومەکی ناوم
💬 چارەی خواستنێ دانە
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
نووسینی: پیر لوقمان[1]
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
لە10-02- 1970دا، بەهەوڵ و هیممەتی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نوسەرانی کورد، مۆڵەتی رەسمی کارکردنی ئەو رێکخراوە لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق وەرگیراوە، لەو کاتەوە هاتە مەیدانی کارو خزمەتی ئەدەبی و
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
👫 زاگرۆس محەمەد ئەحمەد
زاگرۆس محەمەد ئەحمەد لە ساڵی 1983 دا لە گوندی ناوگردان، کە کەوتووەتە دەڤەری شارەزوور و نزیک شارۆچکەی سەیدسادق، لە دایک بووە. زاگرۆس محەمەد لە تەمەنی لاوییەوە چالاکی هەبووە و لە ساڵی 1996 دا بووەتە ئەن
👫 زاگرۆس محەمەد ئەحمەد
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
نووسینی: بورهان شێخ ڕەوف[1]
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
📕 تێنسی سەرمێز
ئامادەکردنی: عومەر عەلی
📕 تێنسی سەرمێز
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژانامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردن و هێرش و سوکایەتی بۆ سەر پۆلێک رۆژنامەنوسی کورد لە شاری کەرکوک
لەگەڵ ئەوەی لەم ساڵدا سەندیکای رۆژنامەنوسانی
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
لەکاتێکدا کەهەرێمەکەمان بە بارودۆخێکی هەستیاردا گوزەردەکات و هاوڵاتیان نائارام و گرفتاری چەندین قەیرانن و لەبەردەم چەندین هەڕەشەو مەترسی دەرکی وناخۆیی دان. راگەیاندنیش بەهۆی تێکەڵ بوونی لەگەڵ ململانێک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
بەرواری 22/9/2020 لەبنکەی پۆلیسی ئەزمڕ لەشاری سلێمانی ڕۆژنامەنوس (بەهرۆز جەعفەر) ئەندامی لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بەتۆمەتی بابەتێکی ناوزڕاندن دەستگیردەکرێت و بۆماوەی یەک هەفتە دەستب
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی، ساڵی 1924 لە گوندی تاوێرە لەدایک بوەو لەساڵی 2005 بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، خاوەنی 13 کوروکچ بوە کە 12 یان لە ژیاندا ماون، . باپیری کە بە حەمەی خەسرەو ناسراوە لەتیرەی جاڤی م
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'[1]
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
ئەمڕۆ بەرواری 17/10/2020 لەکاتی روماڵ کردنی ئەو روداوەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیان دەسوتاند لەشاری بەغداد، تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی روداو کە پێکهاتوون لە ‘هەڵکەوت عەزیز
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
💬 وەک زیوانی تاڵە
وەک زیوانی تاڵە
زیوان، ڕوەکێکی زستانییە لەگەڵ دەغل و دان گەشە دەکات ولەپوشپەڕدا تۆوێکی مەیلە و زەردی بۆرباوی شێوەی نزیک لە جۆ و گەنمە، لەدێرزەمانەوە لەگەڵ گەنم و جۆ دەڕوێت و بەئاستەم وەک گژوگیا و قەر
💬 وەک زیوانی تاڵە
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کاوکۆتی دوای خلەوخەرمان و مانگی خەرمانان بەشەغرە و ڕەشکەی دەگوازرێتەوە و لەکادینان دادەکرێت بۆ وەرزی زستان و ساردوسۆڵە و بەفرانبار و ڕێبەندان دەدرێتەوە پاتاڵی وەک مەڕوم
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
گاڵ، ڕووەکێکە تۆوەکەی هاوشێوەی تۆی پەمۆ-لۆکەیە، کەسێک زۆر شارەزاش بێت خراپ دەتوانێت لێکیان جیابکاتەوە، گاڵ ناوێکی کۆنە و ئێستا پێی دەوترێت(هەرزان و گڵێنە) بۆ ئالیکی ئاژەلان سودی
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
ئەکتەر و ئەندامی کارای تیپی نواندنی سلێمانی.
ئارارات مەجید، ژینگە دۆست و خەمخۆری ژینگە و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، سەعات 2ی شەوی 24-10-2020 بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
👫 کەسایەتییەکان
قەناتی کوردۆ - کوردۆیڤ
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد عەبدولحەمید - فەرهاد...
👫 کەسایەتییەکان
شەیما
✌️ شەهیدان
خالید وەهاب
✌️ شەهیدان
سدیق محەمەد عەلی ئەرگوشی - ...
📝 بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی
📝 بەڵگەنامەکان

تەنها بایکۆت بەس نیە، پێویستە بەر بەم گاڵتەجاڕییە بگرین!
لە سالی 1992ەوە تا ئێستا ئەحزابی میلشیایی بۆرژوا ناسیۆنالیستی‌ کورد چەندین سیناریۆیان بەناوی هەلبژاردن و دەنگدانی خەڵکی کوردستان بەرێخستووە. هەموو جارێکیش گوایە ئەوانە دەرفەتیک بوون بۆ خەڵکی کوردستان تا نوینەرانی راستەقینەیان بچنە دەسەڵات و خواست و ئاوات و ئامانجەکانیان بەدیبهێنن. هەرجارەی بە کۆمەلیک بەڵێن و پڕوپاگەندەی چەواشەکارانە جەماوەرێکی خۆشباوەریان بردووەتە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان. بەڵام دەسەڵاتداریتی ئەم حزبە بۆرژوازیانە، کە بەدەنگدان و بەبێ دەنگدانی خەڵک، بە زەبری میلیشیاکانیان خۆیان بەسەر خەڵکدا سەپاندووە، نەک هەر بەلای بەڵێنەکانی خۆیان و خواستەکانی خەلکدا نەچوون، بەڵکو خەڵکیان توڕەترکردووەو هەموو جارێکیش ئەوەیان سەلماندووە کە سیناریۆی هەلبژاردن تەنها وەکو پاساویک بۆ شەرعیەتدان بە دەسەلاتی لە پێشەوە داسەپاوی خۆیان بەرپا دەکەن.
ئەوەی پێی دەڵین هەڵبژاردن تەنانەت بە پێوەرەکانی هەلبژاردنی بورژوازیش لێکچوونی لەگەل هەلبژاردندا نیە، بەڵکو مەیدانیکە بۆئەوەی ئەحزابی میلشیایی بە زەبری چەک و هەڕەشەی نانبرین و بەبارمتەگرتنی موقەدەراتی خەڵک و بڵاوکردنەوەی خۆشباوەڕی و چەواشەکردنی خەڵک، پێشبڕکێ بکەن لەسەر وەرگرتنی پەنجە مۆری خەڵک بۆ دیاریکردنی بەشی هەرکامیان لە دەسەڵات و تاڵان‌وبرۆی بێسنوری داهاتی کۆمەڵگاو راگرتنی ژیانی خەلک لە کارەساتدا. بەڵام تەنانەت لەم بارەیەشەوە پابەندی ئەنجامی سیناریۆکان و دەنگی خەڵک نەبوون، بەڵکو راستەوخۆ لەسەر بناغەی هاوسەنگی هێزی میلیشیایی و هێزی ئابوری بەرهەمی تاڵانکردنی سامانی کۆمەڵگا، سات و سەودایان لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی دەسەڵات و داهاتی کۆمەڵگا کردوەتەوە.
زیاتر لە 6 مانگ بەسەر سیناریۆی هەڵبژاردنی پێشوویاندا بۆ پەرلەمان تێپەردەبێت، بەڵام ئەوەی لەبەرچاوی هەموواندایە ئەوەیە کە هەر خودی لایەنە بەشدارەکانی ئەو گاڵتەجاڕیە هیچ شەرعیەتێکیان بۆ ئەو دەنگدانە نەهیشتەوە. دوای 6 مانگ لەبری جێبەجێکردنی بچوکترین ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکیان دابوو، سەرقاڵی ساتوسەودان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی دەسەڵات و داهاتی کۆمەڵگا لەنێوان خۆیاندا. هەموو بەڵێنی خۆشگوزەرانیان بەخەڵک دەدا، کەچی مووچەی کرێکاران و کارمەندان و خانەنشینان و کەم ئەندامان نادەن! بەڵێنی باشتربوونی ژیانی خەڵک و خزمەتگوزاریەکانیان دەدا، بەڵام ئەوەی هەشبوو بەرەو داشکان برا. بەڵێنی ئازادیان بەخەڵک دەدا، بەڵام ملهورانەتر رەخنەگرانی تاڵان‌وبرۆیان تیرۆرکردو پووچیی دادگاو یاساکانی خۆشیان ئاشکراتر کرد.....کەچی وا دیسان بەردەرگایان لەو خەڵکە گرتووەو داوایان لیدەکەن ببنەوە بە ئەکتەری دۆڕاوی نمایشێکی دیکەی گالتەجارانەی ئەوان.
لە سیناریۆی هەڵبژاردنی ئەمجارەشیاند کە هاوکات بۆ پەرلەمانی عیراقیشە، دیسانەوە ئەم حزبانە خەڵکی کوردستان بەوە دەترسێنن کە ئەگەر مالکی و ناسیۆنالیزمی عەرەب دەسترۆیشتووتر بن، زۆر لەوە خراپتر بەسەر خەڵکی کوردستاندا دەهێنن کە ئەحزابی ناسیۆنالیستی کورد هێناویانە. پەرلەمانی عیراق کە هەمیشەو هەر لە دوای بەناو هەڵبژاردنی پیشووەوە لەبەرامبەر دەسەڵاتی میلیشیایی قەومی–ئیسلامی نوری مالکدا مانایەکی نەماوەتەوە، تەنانەت نەیتوانیوە وەکو روخسارێکی کارتۆنیش رۆلی خۆی بگێڕێت، زۆر لەوە کەمترە کە بتوانێ ببێتە زامنی پاراستنی خەڵکی کوردستان لە داهاتویەکی خراپتر. ئەوەی ئەحزابی بۆرژوازی کورد(بە ئیسلامی و ناسیۆنالیستیەوە) مەبەستیانە، لە راستیدا هەر ئەوەیە کە مسۆگەرکردنی ژمارەیەکی هەرچی زۆرتری پەنجەمۆری خەڵکی کوردستان، دەتوانێ کارتێکی فشار بێت بە دەستیانەوە بۆ دریژەدان بەو فیدراڵیزمە قەومیەی کە لەلایەکەوە چوارچێوەیەکە بۆ مسۆگەرکردنی بەشی خۆیان لە دەسەلات و سەروەت، لەلایەکی تریشەوە کۆڵەکەیەکی دەسەڵاتی میلیشیایی داسەپاویانە بەسەر خەڵکی کوردستاندا. بەڵام بۆ خەڵکی کوردستان جگە لەمەینەت و دەردەسەری و نەهامەتی هیچ دەسکەوتێکی نیە.
ئەمە هەڵبژاردن نیە، بەڵکو سیناریۆیەکە بۆ شەرعیەتدان و بەردەوامی بە دەسەڵاتی داسەپاوی ئێستا. خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و جەماوەری کرێکارو زەحمەتکێش، لەگەڵ ئەوەی پێویستە بە بەشداری نەکردن و بایکۆتکردن، رێگا لەوە بگرن کە دەنگیان وەکو پەنجەمۆر بۆ ئەم دەسەڵاتە سەپێنراوە لە دژی خۆیان و ماف و بەرژەوەندیەکانیان بەکاربهێنرێت، هاوکات پێویستە بە ئیرادەی هوشیارانەو شۆڕشگیرانەی خۆیان سنوریک بۆ ئەم یاریکردنە بە موقەدەراتی خۆیان دابنێن. دەرگا لەبەردەم ئەوە داخەن کە ئەم حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیستی و ئیسلامیانە هەروا بەردەوام بە ناوی هەڵبژاردنەوە نمایشی فریوکارانە بەرپابکەن و جەماوەری خەڵک بکەن بە ئەکتەری گاڵتەجاری نمایشەکانیان بۆ زاخاودان و داپۆشینی ماهیەتی دەسەڵاتیک کە بزوتنەوەی 17ی شوباتی لە خوێن هەڵکێشاوە، کاری قورسی کرێکارانی بەهەرزانی راگرتوەو مەیدانی کاری لێکردون بە کوشتارگا، لایەکی دانیشتوانی بێکارکردوە، یاسای کۆیلایەتی و ئەنفالکردنی ژنانی سەپاندووە، شەریعەتی تاڵیبان و مەلا دەست خوێناویەکانی ئیران و سعودیەی کردوە بە بنەمای یاساو دەستوری وولات، دەسەڵاتی کردوە بە میراتی بنەماڵە و ئامرازی تاڵانکردنی داهاتی کۆمەڵگاو قەڵای سەروەتی کەمایەتیەک سەرمایەدار لەسەر بناغەی چەوساندنەوەی زۆربەی زۆری دانیشتوان.
هەلبژاردن تەنانەت بە شیوە بورژوازیەکەشی کاتێک دەکرێت مانای هەبێت کە ئەحزابی میلیشیایی لە چەک داماڵرێن و دامودەزگای سەرکوتیان هەڵوەشیت، بۆئەوەی نەتوانن بە زەبری چەک و هەرەشە پەنجە مۆری خەڵک وەربگرن. لە بە تاڵان بردنی داهاتی کۆمەلگا دەسکۆتا بکرێن و ئەوەی بردویانە لێیان بسەنرێتەوە بۆئەوەی نەتوانن بە زەبری بەبارمتەگرتنی پارووی دەمی خەڵک دەنگییان زەوت بکەن. با لە مەیدانی واقعدا پابەندی ئەنجامی دەنگدانی خەڵک بن، نەک بڵێن "دەنگ بهێنین یان نەیهێنین دەسەڵات هەر هی خۆمانە!"، بەکردەوەش هەر وا بکەن. ئەگەر ئەم حزبە بۆرژوا ناسیۆنالیستی و ئیسلامیانە مل بەم پێشمەرجانە نادەن، ئیتر هەڵبژاردنێک لەئارادا نیەو جەماوەری ئازادیخوازی کوردستانیش ریگایەکی تریان لەبەردەمدا نابێ جگە لەوەی کە بە بزووتنەوەی 17ی شوباتیکی تر، کە خاوەن ئاسۆیەکی شۆرشگێرانەو رابەرییەکی لێبڕاوی سۆسیالیستی بێت و سەرجەم مەیدانەکانی کارو زانکۆکان و گەڕەکەکان بکات بە مەیدانی ئازادی، دەسەڵاتی داسەپاوی ئێستا لەسەر کۆمەڵگا وەلابنێت و دەرگا بەرووی هەلومەرجێکی وادا بکاتەوە کە ئیرادەی راستەقینەی خەڵک لە کەشوهەوایەکی بەراستی ئازاد دا سیستەمی حوکمرانی و دەسەڵاتی راستەقینەی خەڵک دامەزرێنێ و کۆتایی بەو گێژاوە سیاسیەی کوردستانیش بێنێ کە بەهۆی بەستنەوەی کوردستان بە عێراقەوە لەچوارچێوەی فیدراڵیزمی نەتەوەیدا گیرۆدەی بووە. دەسەڵاتێک کە ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان دابین بکات‌‌.
بایکۆت و ئیفلیجکردنی ئەم گاڵتەجاریەو ئەم پرۆسە فریوکارانەیە دەتوانێ هەنگاوێکی گرنگ بێت لەرێگای بەرپاکردنی ئەو 17ی شوباتەدا. سەرجەم جەماوەری ئازادیخواز لەسەریانە بەشداریەکی بەرپرسانەو چالاکانەی تیا بکەن، دەنا دواتر کاتێک، وەکو هەمیشە پەنجەی خۆیان دەگەزن و ئاخی پەشیمانی هەڵدەکێشن، کە تازە بە رۆڵی خۆیان بەشداریان کردوە لە گرفتارکردنی خۆیان و کۆمەڵگادا. نابێ لەوە زیاتر ریگا بەم یاریکردنە ناشیرینە بە هەست و ویست و دەنگی خۆتان بدە!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
09-04-2014
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-04-2014
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-04-2014
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
79%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 10 2014 12:22PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 22 2017 9:36AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,600 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 وزەی مرۆڤ و ڕێگای بەرە...
  🕮 تەڵاق و لێکجیابوونەوە ...
  🕮 ناڕێکییەکانی داگیربوون
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 30-10-2020
  🗓️ 29-10-2020
  🗓️ 28-10-2020
  🗓️ 27-10-2020
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
قەناتی کوردۆ - کوردۆیڤ
ژیاننامە
کوردناس و زانای مەزنی کوردی یەکێتی سۆڤیەتی جاران پڕۆفیسۆر قەناتی کوردۆ 97 ساڵ لەمەوبەر لەڕۆژی 1909-09-12 لە گوندی سوسزی ناوچەی قانزمانی هەرێمی قارس لەکوردستانی باکورری سەر بەدەوڵەتی عوسمانی لەدایکبووه، ناوی تەواوی قەنات کوڕی کوردۆ کوڕی کەلەش کوڕی خدرەو لەسەر ئایینی ئێزیدی بووه.
لە کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانی لەساڵی 1918دا کە تورکەکان جینۆسایدی ئەرمەنی کرد، بنەماڵەی قەنات و خەڵکی ئاواییەکەیان خۆیان لەچنگی تورکەکان رزگار کردو بەرەو ناوچەی ئاپارانی ئەرمەنستانی ژێر دەستی رووسیا کەوتنەڕێ و
قەناتی کوردۆ - کوردۆیڤ
فەرهاد عەبدولحەمید - فەرهاد پەهلەوان
فەرهاد پاڵەوان لە ساڵی 1945 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەهۆی کاری باوکییەوە هاتوونەتە بەغدا و پاشان بۆ خوێندن رووی لە سلێمانی کردووە و کۆلیژی کشتوکاڵی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی کاژیک بووە. پاش هەرەس دەگەڕێتەوە بۆ سنە و ماوەیەکیش پاسۆک بووە. پاشان لە فەرمانگەی کشتوکاڵی سنە ساڵانێکی زۆر کاری کردووە. بەهۆی ئەوەی هەردەم لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی داگیرکەری ئێرانەوە لێپرسینەوەی لێوەکراوە لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی بیست دیسان گەڕاوەتەوە سلێمان
فەرهاد عەبدولحەمید - فەرهاد پەهلەوان
شەیما
تەمەنی 17 ساڵ بوو، رۆژی 30-10-2018 لەلایەن برایەکییەوە بە حەوت فیشەک لەسەر بەکارهێنانی مۆبایل دەکوژرێت. رۆژی 19-11-2018 پۆلیسی هەولێر برا ژنکوژەکە دەستگیر دەکات.
شەیما
خالید وەهاب
شەهید لەساڵی 1956 لە خانەقین لەدایک بوە
لە کاتی گرتنی،زانکۆی تەواو کردبوو،هەڵگری فیکری چەپ وعاشقی نەتەوەکەی بوو..
برای جوانەمەرگ(ئازاد وەهاب)ی هونەرمەندو پێشمەرگە بوو. (ئازاد خانەقینی)
برای پێشمەرگەو هونەرمەند (بارزان وەهاب) کە ئێستا لە شاری سلێمانی دەژێ،تەمەن درێژ بێت.
خالید وەهاب
سدیق محەمەد عەلی ئەرگوشی - سدیق ئەرگوشی
لەساڵی 1966 لەدایکبووە، تا پۆلی پێنجی ئامادەیی خوێندووە، لەساڵی 1988 ەوە بووەتە پێشمەرگە، دوای دابڕانی دووبارە لەساڵی 1991 بووەتە پێشمەرگە و تارۆژی شەهیدبوونی لە 31-10-2016 بەردەوام بووە لەخزمەتکردن.
دوا شوێنی پێشمەرگایەتی شەهید، بارەگای فەرماندەیی سوپای بارزان بوو، دوو هاوسەر و 13 منداڵی هەیە، کاتژمێر نزیکەی 10ی پێشنیوەڕۆ لەناو گوندی خەزیلە- خراب بێت بەدەستی داعش شەهیدبوو.
سدیق محەمەد عەلی ئەرگوشی - سدیق ئەرگوشی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574