16-04-2014
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- لە ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای دیالە، حەوت تەقینەوە بە دوای یەکدا روویاندا، کە بەهۆی ئەو تەقینانەوە یەکهاوڵاتی بریندار بووەو سێ خانووش رووخێنران.
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:14 خولەک، بوومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی هەژاند و سەرچاوەیەکی کەشناسی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 4.2 پلەبووە.
- شێخ مەحمود سورچی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی کە هاوکات نوێنەری تاڵەبانیە له و پارێزگایە ئەمڕۆ، رایگەیاند، لەگەڵ عارف روشدی ئەندامی یەدەگی سەرکردایەتی یەکێتی وازی لەیەکێتی هێناوه و چووە ناو ریزەکانی پارتی-یەوه و دوێنێش لەلقی پارتی لەئاکرێ پێشوازی لێکراوە.
- کرێکارێک لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار لە کاتی کارکردندا دیوار بە سەرییدا دەڕوخێت و گیان لە دەستدەدات.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان