راگەیەندراوێکی هاوبەش لەلایەن لایەنەکانی (بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی
📝 بەڵگەنامەکان
جەماوەری سەربەرزی کوردستان، ئەی ئەوانەی دەتانەوێت بە دەنگەکانتان ئایندەیەکی گەشتر مسۆگەر بکەن بۆ گەلەکەتان، لەم کاتەدا کە لە گەرمەی پرۆسەی دەنگدان بەپێویستی دەزانین سەرنجتان بۆ ئەم چەند راستیە رابکێشین:
دەنگدەری ئازیز :
1.دەنگدان مافێکی خۆته و ئەرکێکی نیشتمانییە بۆیە داواکارین بەوپەڕی هیمەتو جۆش و خرۆشەوە لەم چەند کاتژمێرەی ماوە روه و سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن بۆ ئەوەی رێبگرن لەهەر تەزویرو ساختەیەک کە نەچونی ئێوە زەمینەی بۆ ساز دەکات.
2. داواکارین هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان وشیارانە مامەڵە بکەن و رێگربن لە دەستتێوەردانی هەندێ لایەنی حیزبی و سەربازی کە لێره و لەوێ لە دەوروبەری بنکەکانی دەنگداندا لەدەرەوەی رێنماییەکانی کۆمسیۆن کاردەکەن و لەهەوڵدان بۆ کاری ساختەکردن.
3. هەوڵێکێک لەئارادایە بۆ ساختەکردن، کە لە چەندین شوێن رێی لێ گیراوە، داواکارین لە بریکارەکانمان لەسەر صندوقەکانی دەنگدان، چاودێرە ناوخۆییو نێودەوڵەتیەکان رۆڵیان هەبێت لە چاودێریکردنی پرۆسەکە بەگشتیو بەتایبەتی لەکاتی ژماردنی دەنگەکانو گواستنەوەیان بۆ بنکەکانی جیاکردنەوه و ژماردنی دەنگەکان بەمەبەستی مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد وە هەروەها هۆشداری دەدەین بۆ هەمو ئەوانەی کە ساختەکاری دەکەن یان بەشداری تێدا دەکەن یان ئاسانکاریی بۆ دەکەن وە هەمو کەموکورتی پرۆسەکە دەخەینە ئەستۆی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، چونکە ئێمە ماوەیەک پێش ئێستا کۆمسیۆنمان ئاگادار کردووەتەوە و پێمان وایە بەڕێوبەری لقی سلێمانی لە ئاستی ئەم بەرپرسیاریەتیەدا نەبووە.
لەگەڵ ڕێزدا...
30-4-2014