رێژەی بەشداریکردنی دەنگدان لە خانەقین و سەعدییە و جەلەولا و قەرەتەپە
📊 احصائيات واستفتاءات
خەندان -سۆران کەریم
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن نوێنەری حزبە کوردستانییەکانەوە دەست خەندان کەوتوون، رێژەی بەشداریکردن لە ناحیەی جەلەولا، لە کۆی 47 هەزار دەنگدەر، 21 هەزار و750کەس دەنگی داوە، ئەمەش لە کۆی 16 بنکە، بەڵام تائێستا رێژەی بەشداربوونی سێ بنکەی ئەو ناحییە نازانرێت کە لە ناو گوندە عەرەبە سوننەکان دانراوە.
هاوکات لە ناحیەی قەرەتەپە لە کۆی 24 هەزار دەنگدەر، نزیکەی 12 هەزار دەنگدەر بەشدارییان کردووە و ئەمەش ئەکاتە 50% دەنگدەران. هێمن مەنسوور، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی 8ی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە خەندان_ی راگەیاند :"لە پارێزگای دیالە رێژەی بەشداربوون نزیکەی 40% دەبێت، بەڵام تەنها لە ناوەندی خانەقین رێژەی بەشداربوون گەیشتووەتە سەرووی 65%".
روونشیکردەوە، بەپێی ئەو رێژەیە بێت، بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئەگەر سێ کاندیدی کورد لە دیالە سەرنەکەون، بێگومان دوو کاندید سەردەکەون. بەڵام لە ناحیەی سەعدییە رێژەی بەشداریکردن نزیکەی 25% دەبێت، ئەمەش بە رێژەیەکی زۆر کەم دادەنرێت. بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرفت لە کۆکردنەوەی پێداویستییەکانی بنکەکان، وەک بەرپرسێکی کۆمسیۆن لە قەزای کەلار رایگەیاند، تائێستا کۆی رێژەی بەشداربووان دیار نییە.
- 30-04-2014
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!