سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕادەگەیێنین کە پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ مافی گەلی کوردستانە و بەهەموو توانایەکەوە پێداگیری لە وەرگرتنی ئەم پۆستە لە لایەن گەلی کورد دەکەینەوە. هەر کەسێکیش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بپاڵێوڕێت پێویستە ڕەزامەندیی پارلەمانی کوردستانی لەسەر بێت چونکە ئەم پۆستە ئیستحقاقی گەلی کوردستانە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
04-05-2014
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,178 times