ژمارەیەک لە کادیر و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە شاری هەولێر، داوا لە ئەمیندار و سەرۆکی ئ
📝 بەڵگەنامەکان
بەڕێز / ئەمینداری گشتی یەکگرتوو
بەڕێز / سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو
بەڕێز / دەستەی بەدواداچوونی یەکگرتوو
بابەت / روونکردنەوە
ئێمەی ژمارەیەک لەکادیرو ئەندامی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەدەڤەری هەولێر، داواکارین لەئێوەی بەڕێز بەزووترین کات روونکردنەوە بەدەستەوەبدەن لەبارەی ئه و شکست و پاشەکشەیەی رووی لەیەکگرتوو کرد لەشاری هەولێر.
ئێوە خۆتان باش دەزانن کەهۆکاری سەرەکی پاشەکشەی یەکگرتوو لەم دوو هەڵبژاردنەدا بۆ سەرکردایەتی دەڤەری هەولێر و خودی مەڵبەندی هەولێری یەکگرتوو دەگەڕێتەوە، کەبەهۆی بێ پلانیان و لاوازی راگەیاندنەکانی مەڵبەند و سەرقاڵیان بەپۆست و مەنسەب نەیانتوانی به و پەڕی هەستکردن بە بەرپرسارێتی بەجدی بانگەشە بکەن و هەوڵی سەرخستنی هەردوو لیستی 274 بۆئەنجوومەنی نوێنەران و لیستی 81 بۆئەنجومەنی پارێزگاکان بدەن، سەرەڕای کاندیدکردنی ژمارەیەکی زۆری ئه و کەسانەی نەناسراون ونەیانتوانی لە هەردوو هەڵبژاردنەکەدا ئامانجەکانیان بپێکن و زۆرینەی دەنگی جەماوەر بەدەستبهێنن.!
ئەمە جاری یەکەم نیە یەکگرتوو لەهەولێر دووچاری ئەم جۆرە شکستانە ببێتەوە کەبەرپرسیاری یەکەمی ئەم پاشەکشه و کەمهێنانی دەنگەکان سەرکردایەتی و مەڵبەندی هەولێر لێی بەرپرسن و وەک هەموو جارێک بەبێ لێکۆڵینەوه و وەرگرتنی رای قاعیده و بەهەند وەرنەگرتنی لەلایەن قیادەوە هەریەک لەبەرپرسی سەرکردایەتی دەڤەر و بەرپرسی مەڵبەند لێی دەربازدەبن و دواتر لەبری سزادانیان پۆستی تریان پێدەدرێت !
بۆیە ئێمەی ژمارەیەک لەگەنجانی یەکگرتوو لەسنووری هەولێر ناتوانین لەم هەموو سەغڵەتیه و لاوازییەی ستافی مەڵبەندو لقەکانی یەکگرتوو بێدەنگ بین و ئەم نووسراوەش بۆئێوەی بەڕێزە تاوەکو بتوانن لێکۆڵینەوە له و پاشەکشەیە بکەن و ئیجرائات لەگەڵ ئەمانەی خوارەوە بکەن و هەرنەوبێ ئەوپۆستانەی لێبسەندرێتەوە کەساڵانێکە بۆبەرژەوەندی خۆیان قۆرخیان کردووه و نایدەن بەکەسانی تر!
1- بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەڤەری هەولێر.
2- بەرپرسی مەڵبەندی 2 ی هەولێری یەکگرتوو.
3- بەرپرسی مەڵبەندی 12 ی دەوروبەری یەکگرتوو.
4- بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی یەکگرتوو.
5- لادانی بەڕێوەبەری کەناڵی سپێدە یاخود ئەنجامدانی گۆڕانکاری ریشەیی لەکەناڵەکه و رێگریکردن له و هەموو پڕۆگرامە لاوازانەی نەیانتوانی جەماوەر لەدەوری یەکگرتوو کۆبکەنەوە.
6- زۆری ژمارەیەکی بەرچاوی کەناڵی لۆکالی یەکگرتوو لەهەولێر کەلەبەفیڕۆدانی دارایی حیزب و بەسەربردنی کات هیچی ترنیه و سود بەبینەران ناگەیەنێت و هەستیش بەوەکرا زۆری ئه و هەموو کەناڵە نێوخۆییە زیانی بەهەردوو لیستی یەکگرتوو گەیاند.
دووبارە داوا لەئێوەی بەڕێز دەکەین بەرێکخستنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستاندا بچنەوەو، چیتر نەهێڵن و پەرتەوازەیی بکەوێتە ناو ریزەکانمان و هەرکەسێکیش بۆپۆست و مەنسەب کاربکات دووربخرێتەوه و رێگری لێبکرێت..
ان اريد الا الاصلاح مااستطعت وماتوفيقي الابالله
ژمارەیەک لەکادیرو ئەندامانی یەکگرتوو
لەسنووری دەڤەری هەولێر
5-5-2014
- 05-05-2014